هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی ئه‌نجامی ده‌نگه‌کانی پێشمه‌رگه‌ پێشێل کردنی مافه‌

به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- ئه‌ندامی نووسینگه‌ی سیاسیی یه‌کێتیی نیشتمانیی کوردستان ئاماژه‌ی دایه‌ ئه‌وه‌ی که‌ هیچ ترسێکیان له‌ هه‌ژمارکردنه‌وه‌ی ده‌ستی ده‌نگه‌کانی هه‌ڵبژاردن له‌ عێراق نییه‌ و وتی: هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی ئه‌نجامی ده‌نگه‌کانی پێشمه‌رگه‌ پێشێل کردنی مافه‌کانی پێشمه‌رگه‌ و دیکه‌ی هێزه‌ ئه‌منییه‌کانی هه‌رێمه‌.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، فه‌رید ئه‌سه‌سه‌رد له‌و باره‌وه‌ به‌ هه‌واڵده‌ریی مه‌وازین نیووزی وت: ده‌ستووری عێراق مافی پێشمه‌رگه‌ و دیکه‌ی هێزه‌ ئه‌منییه‌کانی هه‌رێمی کوردستانی ته‌زمین کردوووه‌، بۆیه‌ هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردنی تایبه‌ت له‌ هه‌رێمی کوردستان پێشێل کردنی مافی ئه‌و هێزانه‌ دێته‌ ئه‌ژمار.

ئه‌سه‌سه‌رد به خستنه‌ڕووی پرسیارێک که‌ به‌پێی‌ چ ده‌ستوورێک مافی یاسایی پێشمه‌رگه‌ که‌ بۆ به‌ره‌ڤانی له‌ عێراق گیانفیداییان کردوووه‌، پێشێل کراوه‌؟ وتی: به‌رپرسیارێتیی هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی هه‌ڵبژاردنی تایبه‌ت له‌ هه‌رێمی کوردستان ته‌نها تایبه‌ت به‌ کۆمیسیۆنی باڵای هه‌ڵبژاردن و دادگه‌ی عێراقه‌.

کۆدی هه‌واڵنێر: 60104

News Code 15366

Your Comment

You are replying to: .
captcha