واده‌ی‌ یه‌كلاكردنه‌وه‌ی‌ ئه‌نجامی‌ تانه‌كان ئاشكرا ده‌كرێت

به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- كۆمیسیۆنی باڵای هه‌ڵبژاردنه‌كانی‌ عێراق ئه‌نجامی تانه‌ی لایه‌نه‌كان یه‌كلا ده‌كاته‌وه ‌و به‌رپرسی كۆمسیۆنه‌كه‌ش له‌ هه‌ولێر ڕوونكردنه‌وه‌ی‌ زیاتر له‌و باره‌یه‌وه‌ ئاشكرا ده‌كات و ڕای‌ده‌گه‌یێنێت: "له‌ ماوه‌ی 10 ڕۆژدا ئه‌نجامی تانه‌كان یه‌كلا ده‌كرێنه‌وه‌".

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، عه‌لی قادر به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی ئۆفیسی‌ هه‌ولێری‌ كۆمیسیۆنی باڵای‌ هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراق به‌SNNی ڕاگه‌یاند: "له‌دوای ناردنی تانه‌كان له‌ كۆمیسیۆنی باڵای هه‌ڵبژاردنه‌كانه‌وه‌ بۆ ده‌سته‌ی قه‌زایی هه‌ڵبژاردنه‌كان، له ‌ماوه‌ی 10 ڕۆژدا ئه‌نجامه‌كان یه‌كلا ده‌كرێنه‌وه‌".

عه‌لی‌ قادر سه‌باره‌ت به‌ واده‌یێكی‌ دیاریكراویش بۆ یه‌كلاكردنه‌وه‌ی‌ تانه‌كان، ئاشكرای كرد: "ئه‌نجامی تانه‌ی لایه‌نه‌كان له ‌هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌راندا، هه‌فته‌یێک دوای جه‌ژن یه‌كلا ده‌كرێنه‌وه‌".

ڕۆژی‌ 12ی‌ 5ی‌ 2018 هه‌ڵبژاردن بۆ خولی‌ چواره‌می‌ ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران له ‌سه‌رتاسه‌ری عێراق به‌ هه‌رێمی‌ كوردستانیشه‌وه‌ به‌ڕێوه‌ چوو، له‌دوای‌ كۆتایی هاتنی‌ هه‌ڵبژاردنه‌كه‌ش، ژماره‌یێک لایه‌ن كه‌ ده‌نگیان كه‌می كردوووه‌، تانه‌یان له‌سه‌ر ئه‌نجامه‌كان ڕاده‌ستی‌ كۆمیسیۆن كردوووه‌.

کۆدی هه‌واڵنێر: 60104

News Code 15356

Your Comment

You are replying to: .
captcha