به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، له چوارچێوه‌ی هاوپه‌یمانێتی نێوده‌وڵه‌تی دژی داعش، كه‌نه‌دا سێ جار ژماره‌ی هێزه تایبه‌ته‌كانی له عێراق و هه‌رێم زیاد كرد و له ساڵی 2016شدا ژماره‌یان گه‌یشته 210 سه‌رباز، ئه‌مڕۆش له ڕاگه‌یه‌نراوێكدا وه‌زاره‌تی به‌رگری ئه‌و وڵاته ئاشكرای كردوووه: "ئێستا هیچ هۆكارێک نه‌ماوه بۆ مانه‌وه‌مان و هاوكاری كردنی پێشمه‌رگه، چوونكه شه‌ڕی داعش و بوونی ئه‌و گرووپه له عێراق كۆتایی هاتوووه".
جه‌بار یاوه‌ر ئه‌مینداری گشتیی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه له لێدوانێكدا به SNNی ڕاگه‌یاند: "ڕاگرتنی هاوكارییه‌كان بۆ پێشمه‌رگه له‌لایه‌ن كه‌نه‌داوه، هیچ كاریگهریێک له‌سه‌ر هێزه‌كانی پێشمه‌رگه دروست ناكات".
ئاشكراشی كرد: "له هه‌رێمی كوردستان ناوه‌ندی مه‌شقی هاوپه‌یمانان به‌رده‌وامه له كاری خۆیی و ته‌نها كه‌نه‌دا له‌و هاوپه‌یمانێتی و ناوه‌نده كشاوه‌ته‌وه".
سه‌باره‌ت به مه‌شقپێكردنی پێشمه‌رگه یاوه‌ر جه‌ختی كرده‌وه: "ئه‌و ناوه‌نده‌ی بۆ مه‌شقی پێشمه‌رگه له هه‌رێم هه‌یه، شه‌ش مانگ له‌لایه‌ن ئه‌ڵمانیا و شه‌شه‌كه‌ی دیكه‌ش له‌لایه‌ن ئیتاڵیاوه سه‌رپه‌رشتی ده‌كرێت و به‌ڕێوه ده‌برێت، بۆیه مه‌شقی پێشمه‌رگه هیچ كێشه‌یێكی نییه".
به وته‌ی جه‌بار یاوه‌ر: "هیچ جۆره مه‌شقێک له هه‌رێمی كوردستان نه‌وه‌ستاوه و مهشتقهكان زۆر به باشی به‌ڕێوه ده‌چن و پلانی مه‌شقی ساڵی 2018 به‌ته‌واوی دانراوه و به‌رده‌وامه".
ئه‌وه‌شی وت: "له ئێستادا به‌ڕێوبه‌رایه‌تیی مه‌شقی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه و ناوه‌ندی مه‌شقی هاوپه‌یمانان سه‌رقاڵی كۆبوونه‌وه‌ن بۆ دانانی پلانی مه‌شقپێكردن بۆ ساڵی 2019".
کۆدی هه‌واڵنێر: 60104
Your Comment