نێچیرڤان بارزانی لەگەڵ باڵوێزی ئەمریکا کۆ بوویەوە

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- نێچیرڤان بارزانی و دۆگلاس سیلیمان لە دیدارێکدا دواپێشهاته‌كان و پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردن و ئه‌و بڕیارانه‌ی له‌ په‌رله‌مانی عێراق سه‌باره‌ت به‌ ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردن ده‌رچووه خسته‌ به‌ر باس.

کوردپرێس:

بەپێی هەواڵێکی ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان ئێواره‌ی ڕۆژی شه‌ممه‌ 9/6/2018، نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆكوه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان، پێشوازی له‌ دۆگلاس سیلیمان باڵیۆزی ئه‌مه‌ریكا له‌ عێراق و كین گرۆس كۆنسوڵی ئه‌مه‌ریكا له‌ هه‌ولێر و شاندێكی یاوه‌ریان كرد.

لە دیدارەکەدا هه‌ردوولا جه‌ختیان له‌ یه‌كده‌نگیی هه‌موو لایه‌نه‌كان بۆ سه‌رخستنی پرۆسه‌ی سیاسی له‌ عێراق كرده‌وه‌ و هیویایان خواست ئه‌و كێشانه‌ی هاتوونه‌ته‌ ئاراوه‌، چاره‌سه‌ر بكرێن و نه‌بنه‌ ڕێگرى به‌رده‌م پێكهێنانى حكوومه‌تی نوێی عێراق.

هەروەهاش شاندی میوان تیشكیان خسته‌ سه‌ر‌ دواپێشهاته‌كان و پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردن و ئه‌و بڕیارانه‌ی له‌ په‌رله‌مانی عێراق سه‌باره‌ت به‌ ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردن ده‌رچووه. له‌مباره‌یه‌وه‌ هه‌ردوولا جه‌ختیان له‌ یه‌كده‌نگیی هه‌موو لایه‌نه‌كان بۆ سه‌رخستنی پرۆسه‌ی سیاسی له‌ عێراق كرده‌وه‌ و هیویایان خواست ئه‌و كێشانه‌ی هاتوونه‌ته‌ ئاراوه‌، چاره‌سه‌ر بكرێن و نه‌بنه‌ ڕێگرى به‌رده‌م پێكهێنانى حكوومه‌تی نوێی عێراق.

هه‌ر له‌م باره‌یه‌وه‌ سه‌رۆكوه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان دووپاتی كرده‌وه‌ كه‌ حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و لایه‌نه‌ سیاسییه‌كان له‌ هه‌وڵی ئه‌وه‌دان به‌ یه‌كگرتوویی به‌شدارییێكی جیددی له‌ حكوومه‌تی داهاتووی عێراقدا بكه‌ن به ‌شێوه‌یێک سه‌قامگیریی سیاسی و ئابووری بۆ عێراق فه‌راهه‌م بكات.

ئاڵوگۆڕكردنی بیروبۆچوون له‌سه‌ر چه‌ند بابه‌تێكی په‌یوه‌ست به‌ ڕه‌وشی ناوچه‌كه‌وه‌، لایه‌نێكی دیكه‌ی دیداره‌كه‌ بوو.

News Code 15347

Your Comment

You are replying to: .
captcha