بهپێی ههواڵی کوردپرێس، یان کۆبیش، نێردەی تایبەتی سکرتێری گشتیی نەتەوەیەکگرتووەکان بۆ عێراق لە راگەیێندراوێکدا سەبارەت بە تەقینەوەکانی رۆژی هەینی شاری کەرکووک، ڕایگەیاند: "ئەو کارە هێرشێکی ترسنۆکانەی دیکەیە کە خەڵکی بێتاوانی کردۆتە ئامانج، کە تەنیا سەرقاڵی کاروباری ئاسایی مانگی رەمەزانی خۆیان بوون".
کۆبیش دەڵێت: "روون و ئاشکرایە ئەوانەی ئەو هێرشە ترسنۆکانەیان ئەنجام داوە، هیچ رێزێکیان بۆ مانگی پیرۆزی رەمەزان نییە، کە لە ڕاستیدا کاتی ئاشتی و ئاهەنگگێڕانە". یان کۆبیش هاوخەمی و هاوسۆزی خۆی بۆ کەسوکاری قوربانییان دەربڕی و هیوای چاکبوونەوەی بۆ برینداران خواست.
شەوی هەینی، 8ی ئەم مانگە، زنجیرەیێک تەقینەوە لە چەند گەڕەکێكی شاری کەرکووک روویاندا، کە یەکەمیان لە شەقامی قودس بوووە هۆی کوژرانی یەک کەس و برینداربوونی 7 کەسی دیکە.
هاوکات بۆمبێكی چێنراو بە ئۆتۆمبێلێكی پۆلیسی فیدراڵی عێراقدا تەقییەوە. تەقینەوەی سێیەمیش لە رێگای بەغدا رووی داوە. بەهۆی ئەو تەقینەوانەوە 14 کەس بریندار بوون.
کۆدی ههواڵنێر: 60104
Your Comment