بەپێی هەواڵی کوردپرێس، عزەت سابیر، ئەندامی پەرلەمانی کوردستان لە فراکسیۆنی یەکێتی، ڕاگەیاند: محەمەد سابیر، ئەندامی ئەنجومەنی ناوەندیی یەکێتی، نووسراوێکی ئاراستەی ئەنجومەنی ناوەندیی حزبەکەی کردووە، بۆ ئەوەی کاندید بکرێ بۆ پۆستی سەرۆک کۆماری عێراق یان یەکێک لەو پۆستە سیادییانەی بەر یەکێتی دەکەون لە عێراق.
ئەوەشی ئاشکرا کرد کە ئەنجومەنی ناوەندی محەمەد سابیری بۆ ئەو پۆستە کاندید کردووە و لەمبارەیەشەوە نووسراوی بۆ جێگری سکرتێری گشتی و مەکتەبی سیاسیی یەکێتی کردووە.
لەبارەی بڕیاری کۆتاییش بۆ دیاری کردنی کاندیدی هەموو کورد بۆ پۆستی سەرۆک کۆماری عێراق، عزەت سابیر بە گوتی: بابەتەکە پەیوەستە بە گفتوگۆکردنی لایەنە کوردییەکان، بەتایبەتیش پارتی و یەکێتی و ئەو حزبانەی کە کورسییان لە پەرلەمانی عێراقدا بەدەست ھێناوە. ڕوونیشی کردەوە کە محەمەد سابیر، هەڵگری بڕوانامەی دکتۆرایە لە بواری فیزیای ئەتۆمی و نزیکەی 50 ساڵە سیاسەت دەکات.
سەرچاوە: باسنیووز
کۆدی هەواڵنێر: 60113
Your Comment