هێرش کردن بۆ سەر قەندیل کێشەی تورکیا لەگەڵ کوردەکان چارەسەر ناکات

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- فراكسیۆنی پارتی لەبەغدا پەیامێكی جیاواز لەبارەی لەشكركێشییەكانی توركیا ئاراستەی ئەو وڵاتە دەكات و جێگری سەرۆكی فراكسیۆنی ئەو حزبەش ڕایدەگەیەنێت: "قەندیلیش كۆنترۆڵ بكەن و چەند هێرش بكەنەسەر پەكەكە، كێشەی كورد بەوە چارەسەرناكرێت و ئەو دۆخەش چارەسەر نییە".

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، شاخەوان عەبدوڵڵا جێگری سەرۆكی فراكسیۆنی پارتی ڕایگەیاند: "وەک پارتی سیاسەتمان ڕوونە و پەیاممان بۆ حكوومەتی توركیا ئەوەیە، بەهاتنەناوە و بەكارهێنانی چەک، ناتوانێت كێشەی میللەتێک چارەسەربكەیت، كەیسی پەكەكەش بەشێكە لەو كێشە گەورەیەی توركیا لەناو خاكی وڵاتەكەی لەگەڵ كورد هەیەتی".

لە پەیامەکەدا جێگری سەرۆكی فراكسیۆنی پارتی كە ئەندامی لیژنەی ئاسایش و بەرگری ئەنجومەنی نوێنەرانیشە دەڵێت: "لە ڕێگەی چەكدارییەوە كێشەی كورد چارەسەر ناكرێت، تەنانەت ئەگەر توركیا قەندیلیش كۆنترۆڵ بكات، سبەینێ دۆخەكە وەک خۆی لێدێتەوە، لە ڕووی سیاسییشەوە پارتە كوردییەكانی دەستگیر كردووە، بە سیاسی و سەربازیش كوردی پێ قبووڵ نییە، پەرلەمانتارانی هەدەپەی خستۆتە زیندان بەو شێوەیەش كێشەكان وەک خۆی دەمێننەوە".

سەبارەت بە لەشكركێشی توركیاش بۆ ناوچەكانی هەرێم، ئەو پەرلەمانتارە ئاشكرای دەكات: "ناوچەی قەندیل ئەگەر پەكەكەشی تێدانەبێت، حكوومەتی هەرێم و عێراقیش ناتوانن كۆنترۆڵی بكەن، چوونكە ناوچەیێكی عاسی و ڕكە".

سەرچاوە: SNN

کۆدی هەواڵنێر: 60113

News Code 15334

Your Comment

You are replying to: .
captcha