بەپێی هەواڵی کوردپرێس، هەواڵدەریی ئاسیا تایمز لە ڕاپۆرتێکدا ئاماژە بە سەرهەڵدانی نائارامی لە ژمارەیێک شارەکانی هەرێمی کوردستان بەهۆی ساختەکاری لە هەڵبژاردنەکانی پەرلەمانیی عێراق دەدات و دەنووسێت: پاش جیدی بوونی پرسی ساختەکاری لە هەڵبژادرنەکان و ئەگەری پووچەڵ کردنەوەی ئەنجامی هەڵبژاردنەکان و بێ متمانەیی بە هەڵبژادرنی پەڕلەمانی لە هەرێمی کوردستان داهاتووی هەرێمی کوردستان لەباری سیاسییەوە ناڕوونە.
کاوە حسێن بەڕێوەبەری بەرنامەی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستی ئەنەستیتۆ وست لە برروکسڵ بە ئاسیا تایمزی وتووە پرسی ساختەکاری، دزینی دەنگەکان و ترس لە هەڵبژادرنەکانی مانگی ئایار زۆر جیدییە و ئەو پرسە ئەگەری سەرهەڵدانی ناسەقامگیری لە هەرێمی کوردستان زیاد دەکات.
کەماڵ چۆمانی لە ڕێکخراوەی تەحریر لەو باوڕەدایە هیچ کات هەڵبژاردن لە هەرێمی کوردستان بەشێوەی ئازادانە ئەنجام نەدراوە. هێزەکانی پێشمەرگە و هێزی ئاسایش سەربە دوو حیزبی یەکێتی و پارتی-ن و ئەو دوو پارتە دەستیان بەسەر میدیا گەورەکاندا گرتووە.
کاوە حسێن دەڵێت: بەشداریی لاوازی خەڵکی هەرێمی کوردستان لە هەڵبژاردنی پەڕلەمانیدا کە بەهۆی بێ هیوایی خەڵکەوە ڕوویداوە یەکێک لە هۆکارەکانی شکست هێنانی ئۆپۆزیسیۆنە و ئەو پرسە لەبەرژەوەندیی حیزبە دەسەڵاتدارەکاندا بوو، چوونکە هەم پارتی و هەم یەکێتی ڕێگای زۆریان بۆ بانگەشە کردن لەنێو لایەنگرانی خۆیاندا بەکار هێنا لەحاڵێکدا کە ئەوانەی کە دەنگیان نەدا سەربە ئۆپۆزیسیۆن بوون.
بیار مستەفا، مامۆستای زانکۆی دهۆک دەڵێت ناتەوان بوونی ئۆپۆزیسیۆن لەوان بزووتنەوەی گۆڕان هۆکاری بەشداریی لاوازی خەڵکی هەرێم لە هەڵبژاردنەکاندا بوو چوونکە گۆڕان نەیتوانی بەرنامەیێک بۆ ڕازی کردنی خەڵک بە دەنگدان دابڕێژێت.
کەماڵ چۆمانی ڕایدەگەیێنێت هێرشی هێزەکانی سەربە یەکێتی بۆ سەر بارەگای سەرەکیی گۆڕان دەتوانێت ببێتە هۆی ڕکابەریی چەکداری لە نێوان حیزبەکانی هەرێمی کوردستاندا.
کاوە حسێن ئاماژە دەدات بە قورستر بوونی هێرشەکانی تورکیا بۆ سەر بارەگاکانی پەکەکە لە هەرێمی کوردستان و لەبارەی سەرهەڵدانی ئاژاوە لە هەرێمی کوردستان هۆشدار دەدات.
کەماڵ چۆمانی دەڵێت سەردەمێک هەرێمی کوردستان تەنها شوێنی سەقامگیری عێراق بوو بەڵام ئێستا هەموو شتێک گۆڕاوە.
کۆدی هەواڵنێر: 60113
Your Comment