پێداچوونه‌وه‌ له‌ یاسای هه‌ڵبژاردن و ژماردنه‌وه‌ی ده‌ستی ده‌نگه‌کان، کووده‌تا دژی دیموکراسییه‌

به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- ئه‌ندامێکی هاوپه‌یمانیی سائروون ده‌ڵێت: په‌سه‌ندکراوی ئه‌مدواییه‌ی په‌رله‌مانی عێراق له‌ باره‌ی پێداچوونه‌وه‌ له‌ یاسای هه‌ڵبژاردن و ژماردنه‌وه‌ی ده‌ستی ده‌نگه‌کان، کووده‌تا دژی دیموکراسییه‌.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، سادق حه‌مید له‌و باره‌وه‌ به‌ هه‌واڵده‌ریی مه‌وازین نیووزی وت که‌ په‌سه‌ندکراوی هاوپه‌یوه‌ند به‌ هه‌ژمارکردنه‌وه‌ی ده‌ستی ده‌نگه‌کانی هه‌ڵبژاردن و ئه‌نجامی سێهه‌مین پێداچوونه‌وه‌ له‌ یاسای هه‌ڵبژاردن که‌ به‌ وته‌ی ناوبراو له‌ لایه‌ن حیزبه‌ سیاسییه‌کان و سه‌رۆکی دۆڕاوی په‌رله‌مانی عێراق ئه‌نجام دراوه‌، کووده‌تا دژی دیموکراسی له‌ وڵاته‌.

ناوبراو جه‌ختی کرده‌ سه‌ر ئه‌وه‌ی که‌ باشتر بوو په‌رله‌مان له‌ جیاتی ئه‌و په‌سه‌ندکراوه‌ به‌ خستنه‌ڕووی به‌ڵگه‌کان سه‌باره‌ت به‌ ساخته‌کاری له‌ هه‌ڵبژاردن ناڕه‌زایه‌تی ده‌رده‌بڕی به‌و ئه‌نجامانه‌.

حه‌مید زیادیشی کرد: په‌رله‌مانی عێراق ئه‌و په‌سه‌ندکراوه‌ی بۆ پاراستنی به‌رژه‌وه‌ندیی دۆڕاوه‌کانی چڕ کرده‌وه‌.

ناوبراو هه‌روه‌ها وتیشی: هاوپه‌یمانیی سائروون دژی پێداچوونه‌وه‌ له‌ یاسای هه‌ڵبژاردنی عێراقه‌، به‌ڵام پاڵپشتی له‌ هه‌ژماکردنه‌وه‌ی ئه‌لکترۆنیکیی ده‌نگه‌کانی هه‌ڵبژاردن ده‌کات.

کۆدی هه‌واڵنێر: 60104

News Code 15331

Your Comment

You are replying to: .
captcha