ڕای کارناسان له‌ باره‌ی ئه‌گه‌ری شه‌ڕی نێوان په‌که‌که‌ و تورکیا له‌ قه‌ندیل

به‌شی جیهان- هه‌رچه‌نده‌ هه‌ندێ له‌ کارناسان ئه‌وه‌ی تورکیا ده‌یه‌وێت هێرشێکی قورس بکاته‌ سه‌ر بنکه‌ی سه‌ره‌کیی په‌که‌که‌ له‌ چیای قه‌ندیل به‌ جید ده‌زانن به‌ڵام پێیان وایه‌ دیموگرافی ئه‌و ناوچه‌یه‌ ده‌بێته‌ هۆی ئه‌وه‌ی تورکیا به‌ ئاسانی نه‌گاته‌ ئامانجه‌کانی خۆی.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، هه‌ندێ له‌ میدیاکانی تورکیا ڕایان‌گه‌یاندوووه‌ چه‌ند هه‌زار کۆماندۆی سوپای تورکیا له‌ هه‌رێمی کوردستان جێگیربوون. سه‌رۆک وه‌زیرانی تورکیا ڕۆژی ڕابردوو بۆ ڕۆیتێرزی وت: هێزه‌کانی تورکیا تا قووڵاییی 30 کیلۆمه‌تریی خاکی عێراق پێشڕه‌وییان کردوووه‌ و هه‌موو بژارده‌کان بۆ هێرش کردنه‌سه‌ر چیای قه‌ندیل له‌ سه‌ر مێزه‌.

تورکیا له‌ کاتی ده‌ست‌پێکردنی ئۆپه‌راسیۆنی سه‌ربازی له‌ عه‌فرین له‌ باکووری ڕۆژئاوای سووریا، مه‌به‌ستی خۆی بۆ په‌لکێش کردنی شه‌ڕ بۆ باکووری عێراق که‌ هێزه‌کانی په‌که‌که‌ له‌وێ جێگیر کراون، ڕاگه‌یاند. تورکیا ده‌یه‌وێت هێڵی سنووری باکووری عێراق تا باکووری سووریا له‌ هێزه‌ کوردییه‌کان چ YPG و چ PKK که‌ ئه‌وانه‌ به‌ تیرۆریست ده‌زانێت، پاک بکاته‌وه‌.

هه‌ندێ شیکه‌ره‌ره‌وه‌ پێیان وایه‌ مه‌به‌ستی تورکیا بۆ هێرش کردنه‌ سه‌ر چیای قه‌ندیل به‌شێک له‌ سیاسه‌تی‌ یه‌کپارچه‌ی ئه‌و وڵاته‌ له‌ پێناو به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی هێزه‌ کوردییه‌کان له‌ سنووری باشووریی ئه‌و وڵاته‌ له‌گه‌ڵ عێراق و سووریایه‌.

ئۆیتۆن ئۆرهان، شیکه‌ره‌وه‌ی په‌یمانگه‌ی ئۆرسام بۆ هه‌واڵده‌ریی شینهوا وتوویه‌تی: ئۆپه‌راسیۆنی باکووری عێراق به‌شێک له‌ به‌رنامه‌ی تورکیا بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی په‌که‌که‌یه‌. تورکیا ئاماده‌بوونی هێزه‌ کوردییه‌کان له‌ عه‌فرینی شکست هێنا و ئێستا نۆره‌ی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی په‌که‌که‌ له‌ باکووری عێراقه‌.

ناوبراو پێی وایه‌ به‌هۆی دیموگرافیای تایبه‌تی چیای قه‌ندیل، سوپای تورکیا به‌دوای ئه‌وه‌دا نییه‌ ته‌واوی ئه‌و ناوچه‌یه‌ داگیر بکات که‌ بنکه‌ی سه‌ره‌کیی په‌که‌که‌ بوووه‌ و نزیکه‌ی 5000 هێزی په‌که‌که‌ له‌وێدا جێگیر کراون، به‌ڵکوو به‌دوای دامه‌زراندنی پێگه‌یێکی ستراتێژیکه‌ بۆ ڕێگری له‌ نفووزی تورکیا بۆ ناوخۆی تورکیا. تورکیا ده‌یه‌وێت سه‌رکرده‌ و کاردیره‌ سه‌ره‌کییه‌کانی په‌که‌که‌ له‌ قه‌ندیل زیندانی بکات.

ئیبراهیم قه‌ره‌قۆڵ، شیکه‌ره‌وه‌ی سیاسی و ڕۆژنامه‌وانی که‌ بۆ ڕۆژنامه‌ی ده‌وڵه‌تی یه‌نی شه‌فه‌قی تورکیا ده‌نووسێت، ده‌ڵێت: ئێمه‌ خه‌ریکی به‌ڕێوه‌بردنی ئۆپه‌راسیۆن له‌ ناوه‌ڕاستی خاکی عێراقین و ئه‌گه‌ر ئاڵای تورکیا پێش به‌ڕێوه‌چوونی هه‌ڵبژاردن (15 ڕۆژی دیکه‌) له‌ لووتکه‌ی قه‌ندیل هه‌ڵ بکه‌ین جێگای سه‌رسووڕمان نییه‌.

ناوبراو پێی وایه‌ ئۆپه‌راسیۆنی ڕاسته‌قینه‌ی تورکیا دژی په‌که‌که‌ پاش به‌ڕێوه‌چوونی هه‌ڵبژاردنی تورکیا و کرۆزانه‌وه‌ی سیسته‌می سیاسیی ئه‌و وڵاته‌ له‌ په‌رله‌مانییه‌وه‌ بۆ سه‌رۆک کۆماری ده‌ست‌پێده‌کات.

به‌و حاڵه‌شه‌وه‌ ئۆیتۆن ئۆرهان پێی وایه‌ ئۆپه‌راسیۆنی تورکیا دژی په‌که‌که‌ له‌ باکووری عێراق پێش به‌ڕێوه‌چوونی هه‌ڵبژاردنی 24ی حوزه‌یرانی تورکیا، به‌ هۆی نیگه‌رانییه ئه‌منییه‌کانی تورکیایه‌ و ئه‌نگێزه‌ سیاسییه‌کان هۆکاری ئه‌و ئۆپه‌راسیۆنه‌ نییه‌.

ئه‌و کارناسه‌ تورکیایه‌ پێی وایه‌ به‌ هۆی ئۆپه‌راسیۆنی تورکیا له‌ سووریا دژی په‌که‌که‌ و ئێستا له‌ عێراق، په‌که‌که‌ ژماره‌یێکی زۆر هێز و چه‌کی له‌ده‌ست داوه‌.

به‌ڵام سرکان ده‌میرتاش، شیکه‌ره‌وه‌یێکی تورکیایی ده‌ڵێت: ئۆپه‌راسیۆنی دژی په‌که‌که‌ له‌ قه‌ندیل له‌ قۆناغی سه‌ره‌تایی دایه‌ و ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر به‌رنامه‌ڕێژیشی بۆ کرابێت له‌ چه‌ند مانگی داهاتوودا جێبه‌جێ ده‌کرێت.

ناوبراو ته‌ئکید ده‌کات که‌ ناوچه‌ی چیای قه‌ندیل زۆر دژوار بوووه‌ و کۆنتڕۆڵ کردنی ئاسان نییه‌، بۆ دڵنیابوون له‌ سه‌رکه‌وتووبوونی ئۆپه‌راسیۆن دژی په‌که‌که‌ له‌ قه‌ندیل ئاماده‌کارییێکی فراوانی پێویسته‌.

ناوبراو له‌سه‌ر ئه‌و باوه‌ڕه‌یه‌ تورکیا پێش به‌ڕێوه‌بردنی هه‌ڵبژاردن ئۆپه‌راسیۆنی قورسی سه‌ربازی دژی په‌که‌که‌ له‌ قه‌ندیل به‌ڕێوه‌ نابات.

کۆدی هه‌واڵنێر: 60104

News Code 15329

Your Comment

You are replying to: .
captcha