کۆبانێ به‌ بێ پشتیوانیی نێوخۆ و نێوده‌وڵه‌تی نۆژه‌ن ده‌کرێته‌وه‌

به‌شی جیهان- کورده‌کانی کۆبانێ ده‌ڵێن سه‌ره‌ڕای ئه‌و به‌ڵێنانه‌ی که‌ بۆ نۆژه‌ن کردنه‌وه‌ی کۆبانێ به‌ ئێمه‌یان دا ساڵگارێکه‌ پاش ڕاوه‌دوونانی داعش نه‌ک ئیداره‌ی خۆجێیی و نه‌ک کۆمه‌ڵگای جیهانیش بۆ نۆژه‌ن‌کردنه‌وه‌ی ئه‌و شاره‌ یارمه‌تی ئێمه‌یان نه‌داوه‌ که‌ به‌رخۆدانه‌که‌ی له‌ به‌رانبه‌ر داعش بوووه‌ ئۆستووره‌.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، ساڵی 2014 شاری کوردنشینی کۆبانێ له‌ باکووری سووریا له‌لایه‌ن گرووپی تیرۆریستیی داعشه‌وه‌ کۆنتڕۆڵ کرا. به‌رخۆدانی هێزه‌ کوردییه‌کانی سووریا له‌و شاره‌ ڕێگر بوو له‌ ڕووخانی کۆبانێ به‌ڵام 80 له‌سه‌دی ئه‌و شاره‌ به‌ بۆنه‌ی پێکدادانی نێوان کورد و داعش و هه‌روه‌ها بوردومانی مۆڵگه‌کانی داعش له‌لایه‌ن فڕۆکه‌کانی هاوپه‌یمانه‌وه‌ ڕووخێندرا.

کۆبانێ له‌ سه‌ره‌تای ساڵی 2015 له‌ بنده‌ست داعش ئازاد کرا و له‌و کاته‌وه‌ هه‌ندێک به‌ڵێن به‌ کورد بۆ نۆژه‌ن کردنه‌وه‌ی ئه‌و شاره‌ درا که‌ به‌ ستالینگرادی کورد ناوی ده‌به‌ن. ئێستا پاش تێپه‌ڕبوونی چه‌ندین ساڵ خه‌ڵکی ئه‌و شاره‌ ده‌ڵێن ته‌نیا به‌ یارمه‌تیی که‌سوکاری خۆیان له‌ ده‌ره‌وه‌ی سووریا توانیویانه‌ خانوووه‌ زیان‌لێکه‌وتوووه‌کانیان به‌ خه‌رجێکی زۆر نۆژه‌ن بکه‌نه‌وه‌ و هاوپه‌یمانیی دژه‌داعش و هه‌روه‌ها ئیداره‌ی خۆجێییش -که‌ کورده‌کان له‌ سه‌روویدان- یارمه‌تییێکیان به‌ نۆژه‌ن کردنه‌وه‌ی ئه‌و شاره‌ نه‌داوه‌.

هه‌واڵده‌ریی فه‌ڕه‌نسا له‌ شاری کۆبانێ له‌ ڕاپۆرتێکدا ئاماژه‌ به‌وه‌ ده‌دات که‌ به‌شێک له‌و شاره‌ ئه‌وه‌نده‌ کاول کراوه‌ که‌ به‌رپرسانی کورد ده‌یانه‌وێت وه‌کوو "مۆزه‌خانه‌یێکی سه‌رئاوه‌ڵا" بمێنێته‌وه‌ و له‌ جیاتی ئه‌وه‌ به‌و که‌سانه‌ زه‌وین بدرێت که‌ بۆ ئه‌و شاره‌ گه‌ڕاونه‌ته‌وه‌ به‌ڵام خه‌ڵکی شاره‌که‌ ده‌ڵێن به‌م دۆخه‌ قه‌یراناوییه‌ی ناوچه‌که‌ و سووریا توانای دروست کردن و نۆژه‌ن کردنه‌وه‌ی خانوویێکی نوێیان نییه‌.

ئه‌نوه‌ر موسلیم به‌رپرسی باڵای کورد له‌ شاری کۆبانێ ڕای‌گه‌یاندوووه‌ پێش له‌ هاتنی داعش 400 هه‌زار که‌س دانیشتووی کۆبانێ بوون به‌ڵام ئێستا 250 هه‌زار که‌س بۆ کۆبانێ گه‌ڕاونه‌ته‌وه‌.

ناوبراو به‌ هه‌واڵده‌ریی فه‌ڕه‌نسا ده‌ڵێت: له‌ ماوه‌ی پێکدادان له‌گه‌ڵ داعش 5 هه‌زار خانووی کۆبانێ ڕووخێندران به‌ڵام ئێستا 70 له‌سه‌دی ئه‌و خانووووانه‌ نۆژه‌ن کراونه‌ته‌وه‌.

ئه‌نوه‌ر موسلیم گوتی: به‌رپرسانی کورد بودجه‌یێکیان نییه‌ بۆ ئه‌وه‌ی یارمه‌تی خه‌ڵک بده‌ن خانوووه‌کانیان نۆژه‌ن بکه‌نه‌وه‌. یارمه‌تیی ده‌ره‌کیی ڕۆڵێکی سه‌ره‌کی له‌ یارمه‌تی گه‌یاندن به‌ خه‌ڵک هه‌یه‌.

ناوبراو ئاماژه‌ به‌وه‌ش ده‌دات ته‌رکیزی ئیداره‌ی خۆجێیی کۆبانێ له‌سه‌ر نۆژه‌ن‌کردنه‌وه‌ی ژێرخانه‌کانه‌ له‌وانه‌ دابین کردنی ئاوی خواردنه‌وه‌، دروست کردنی هێڵی کاره‌با و دروست کردنی زیاتر له‌ 10 قوتابخانه‌ له‌ کۆبانێ.

به‌و حاڵه‌شه‌وه‌ پچڕانی ئاو و کاره‌با هێشتاکه‌ کێشه‌ی سه‌ره‌کیی خه‌ڵکی کۆبانێیه‌ و ئه‌نوه‌ر موسلیم ده‌ڵێت: هاوپه‌یمانیی دژه‌داعش -پێکهاتوو له‌ 72 وڵات به‌ سه‌رکردایه‌تیی ئه‌مریکا- سه‌ره‌ڕای ئه‌و به‌ڵێنانه‌ی که‌ به‌ کوردی داوه‌ یارمه‌تییێکی بۆ نۆژه‌ن کردنه‌وه‌ی شاری کۆبانێ نه‌داوه‌ که بووووه‌‌ هێمای به‌رخۆدان له‌ به‌رانبه‌ر داعش.

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 15324

Your Comment

You are replying to: .
captcha