به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، عومه‌ر فارۆق قرقرلی ئۆغڵۆ کاندیدی پارتی دیموکراتیکی گه‌لان له 27هه‌مین خولی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی تورکیا له لێدوانێکدا گریمانه‌کان له‌باره‌ی وه‌ده‌ستهێنان یان وه‌ده‌ست نه‌هێنانی نیسابی یاسایی‌ی هه‌ڵبژاردن له‌لایه‌ن پارتی دیموکراتیکی گه‌لانه‌وه هه‌ڵده‌سه‌نگێنێت و ڕایده‌گه‌یێنێت: به دڵنیایییه‌وه ده‌بێ بۆ شه‌ڕ له‌سه‌ر دیموکراسی پارتی دیموکراتیکی گه‌لان بچێته په‌رله‌مان. له‌مباره‌وه ئه‌گه‌ر پارتی دیموکراتیکی گه‌لان نه‌توانێت بچێته په‌رله‌مان ئه‌وا هاوپه‌یمانێتیی کۆمار واتا پارتی داد و گه‌شه و پارتی بزاڤی نه‌ته‌وه‌په‌ره‌ست 403 کورسیی په‌رله‌مان وه‌ده‌ست ده‌هێنن.
ناوبراو له درێژه‌ی لێدوانه‌کانیدا جه‌خت ده‌کاته‌وه که ئه‌گه‌ر پارتی دیموکراتیکی گه‌لان نیسابی یاسایی‌ی هه‌ڵبژاردن وه‌ده‌ست بێنێت و بچێته په‌رله‌مان ئه‌وا کورسییه‌کانی هاوپه‌یمانێتیی کۆمار بۆ 297 کورسی داده‌به‌زێت و ئه‌وه به مانای جیاوازیی 106 کورسییه که ئه‌گه‌ر HDP نه‌چێته په‌رله‌مان ئه‌و کورسییانه به AKP/MHP ده‌گات. ئێمه وه‌کوو پشتیوانانی فره‌خوازی له به‌رانبه‌ر یه‌کده‌نگی ده‌بێ بچینه په‌رله‌مان.
سه‌رچاوه: ڕۆژنامه‌ی ئۆرنسه‌ل
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment