به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، نووره‌ددین جانیکلی وه‌زیری به‌رگریی تورکیا دوای کۆبوونه‌وه‌ی وه‌زیرانی به‌رگریی وڵاتانی ئه‌ندام له ناتۆ له‌گه‌ڵ رۆژنامه‌نووسان کۆ بوووه‌وه و ئاماژه‌ی به‌وه کرد: له‌گه‌ڵ ماتیز وه‌زیری به‌رگریی ئه‌مریکا دیدارێکی ئیجابی و باشمان سه‌باره‌ت به نه‌خشه‌ڕێگای مه‌نبه‌ج ئه‌نجام دا. ئاماده‌بوون و پرسی دابین کردنی ئاسایشی مه‌نبه‌ج به ته‌واوه‌تی وه‌ئه‌ستۆی هێزه‌کانی تورکیا و ئه‌مریکا ده‌بێت.
ناوبراو له درێژه‌ی لێدوانه‌کانیدا له‌باره‌ی سیسته‌می به‌رگریی مووشه‌کیی S-400 ده‌شڵێت: نابێت به بۆنه‌ی کڕینی سیسته‌می مووشه‌کیی S-400 له‌لایه‌ن تورکیاوه هه‌ستیارییێک له‌لایه‌ن ئه‌مریکاوه له‌باره‌ی ڕاده‌ست کردنی فڕۆکه‌ی F-35 دروست ببێت. ئێمه چاوه‌ڕوانی دواخستنی ئه‌و بابه‌ته نین چوونکه لاپه‌ڕه‌یێکی هاوکاریی نوێ له‌سه‌ر ته‌وه‌ری مه‌نبه‌ج له نێوان ئێمه و ئه‌مریکا کراوه‌ته‌وه. داوای پێشکه‌وتن و گه‌شه‌ی ئه‌م پێوه‌ندییه بۆ دیکه‌ی بواره‌کان ده‌که‌ین.
سه‌رچاوه: ڕۆژنامه‌ی جمهوورییه‌ت
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment