به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، موقته‌دا سه‌در له به‌یاننامه‌یێکدا ڕایگهیاندوووه ''به مه‌به‌ستی به‌هێزکردنی ده‌وڵه‌تی عێراق و سوپا و پۆلیس داوای چه‌ک دانان و ڕاده‌ست کردنی به ده‌وڵه‌ت ده‌که‌م''.
موقته‌دا سه‌در ڕێبه‌ری ڕه‌وتی سه‌در داوا له سه‌رجه‌م هاووڵاتییانی عێراق ده‌کات که چه‌که‌کانیان دابنێن و ڕاده‌ستی ده‌وڵه‌تی بکه‌نه‌وه له پاش جه‌ژنی ره‌مه‌زان که هه‌ڵمه‌ته‌که له شاری سه‌دره‌وه ده‌ستپێده‌کات و دواتر ده‌گوازرێته‌وه بۆسه‌رجه‌م شاره‌کانیتری وڵات.
ناوبراو ده‌شڵێت: ''به مه‌به‌ستی نییه‌ت پاکی داوا له سوپای عێراق به گشتی و قاسم ئه‌عره‌جی وه‌زیری ناوخۆ ده‌که‌م له پاش جه‌ژن ده‌ست به هه‌ڵمه‌ته‌که بکات و له شاری سه‌دره‌وه ده‌ستپێبکات و دواتریش سه‌رانسه‌ری وڵات بگرێته‌وه''.
سه‌در جه‌خت ده‌کاته‌وه له‌وه‌ی هاووڵاتییان بڕیاره‌که جێبه‌جێ بکه‌ن و ئاسته‌نگ له به‌رده‌م پرۆژه‌که‌دا جێبه‌جێ نه‌که‌ن و چه‌که‌کانیان ڕاده‌ستی ده‌وڵه‌ت بکه‌ن به بێ هیچ دهمهقاڵێیێک چوونکه خوێنی عێراقییه‌کان لای ئێمه له هه‌موو شتێکی‌تر گرنگتره.
له به‌رامبه‌ردا وه‌زیری ناوخۆی عێراق سوپاسی هه‌ڵوێسته‌که‌ی موقته‌دای کردوووه و به پشتیوانیی ده‌وڵه‌ت و وه‌زاره‌تی ناوخۆ ناوی بردوووه.
ناوبراو جه‌ختی کرده‌سه‌ر زه‌رووره‌تی په‌یڕه‌وی کردن له‌و هه‌ڵوێسته و ڕاده‌ست کردنی چه‌ک به ده‌وڵه‌ت و زیادی کرد: پێشنیار ده‌ده‌م که داهاتی فرۆشتنی ئه‌و چه‌کانه بۆ نۆژه‌ن کردنه‌وه‌ی ناوچه بێبه‌شه‌کانی عێراق به‌کار بهێنن.
کۆدی هه‌واڵنێر: 60104
Your Comment