موختاری گوندی بەرمیزە: سوپای تورکیا پوش و پاوانی خەڵک دەسوتێنێت

به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- موختاری گوندی بەرمیزە ڕای‌گەیاند: ڕۆژی ڕابردوو سوپای تورکیا لە سنووری برادۆست گژوگیا و پوش و پاوانی گوندنشینانی گوندی کانیە ڕەش و بەرمیزەیان سووتاندوووە.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، زوبێر زێرو موختاری گوندەکە بە ئێن ئاڕ تی ڕاگەیاند: سوپای تورکیا بەمەبەست ئەو کارەیان کردوووە و بەهۆیەوە ناتوانن مەڕوماڵاتیان بلەوەڕێنن.

پێشی وایە: سوپای تورکیا ئامانجی سووتاندنی ناوچەکەیە، بۆ ئەوەی ژینگەی ئەم ناوچەیە تێک بدات، تا بنکە و بارەگاکانیان لە مەترسی بپارێزن.

هەروەها داوا لە حکوومەتی هەرێم دەکات، ناوچەکەیان بپارێزێت و بەهانایانەوە بچێت، لەبەر ئەوەی ئەگەر دۆخەکە بەم شێوەیەی ئێستا بمێنێتەوە، توانای بەخێوکردنی ئاژەڵەکانیان نییە.

هەفتەیێک لەمەوبەر هێزێکی سوپای تورکیا چوونە گوندی بەرمیزە و ئێوارەخوانێکیان لەگەڵ خەڵکی گوندەکە ساز کرد، بڵاوبوونەوەی وێنە و گرتەی ڤیدیۆیی ئەو هێزە لە گوندی بەرمیزە، ناڕەزایی زۆری لە هەرێمی کوردستان بە دوای خۆیدا هێنا.

کۆدی هه‌واڵنێر: 60104

News Code 15318

Your Comment

You are replying to: .
captcha