بهپێی ههواڵی کوردپرێس، زوبێر زێرو موختاری گوندەکە بە ئێن ئاڕ تی ڕاگەیاند: سوپای تورکیا بەمەبەست ئەو کارەیان کردوووە و بەهۆیەوە ناتوانن مەڕوماڵاتیان بلەوەڕێنن.
پێشی وایە: سوپای تورکیا ئامانجی سووتاندنی ناوچەکەیە، بۆ ئەوەی ژینگەی ئەم ناوچەیە تێک بدات، تا بنکە و بارەگاکانیان لە مەترسی بپارێزن.
هەروەها داوا لە حکوومەتی هەرێم دەکات، ناوچەکەیان بپارێزێت و بەهانایانەوە بچێت، لەبەر ئەوەی ئەگەر دۆخەکە بەم شێوەیەی ئێستا بمێنێتەوە، توانای بەخێوکردنی ئاژەڵەکانیان نییە.
هەفتەیێک لەمەوبەر هێزێکی سوپای تورکیا چوونە گوندی بەرمیزە و ئێوارەخوانێکیان لەگەڵ خەڵکی گوندەکە ساز کرد، بڵاوبوونەوەی وێنە و گرتەی ڤیدیۆیی ئەو هێزە لە گوندی بەرمیزە، ناڕەزایی زۆری لە هەرێمی کوردستان بە دوای خۆیدا هێنا.
کۆدی ههواڵنێر: 60104
Your Comment