تورکمان و عه‌ره‌ب: گه‌مارۆی سه‌ر سندوقی بنکه‌کانی ده‌نگدان له‌ که‌رکوک ناشکێنین

به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- حزب ‌و لایه‌نه‌ توركمانییه‌كانی‌ که‌رکووک جه‌خت له‌وه‌ ده‌كه‌نه‌وه‌ تا جێبه‌جێ كردنی‌ داواکارییه‌کانیان گه‌مارۆی سه‌ر سندوقه‌كانی ده‌نگدان ناشكێنن.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، محه‌مه‌د میعمار ئۆغڵۆ ئه‌ندامی مه‌کته‌بی‌ سیاسی‌ حزبی‌ تورکمان ئێللی‌ و په‌رله‌مانتاری تورکمان به‌ ماڵپه‌ڕی که‌رکووک ناوی وتوووه‌ "تا داواکارییه‌کانمان جێبه‌جێ نه‌کرێت ده‌ست له‌ مانگرتن هه‌ڵناگرین ‌و دڵنیاین به ‌کردنه‌وه‌ی‌ ئه‌و سندوقانه‌ی گه‌مارۆ دراون و ساخته‌کاریی‌ گه‌وره‌ ئاشکرا ده‌بێت".

محه‌مه‌د میعمار ئۆغلۆ ئاماژه‌ی به‌وه ‌داوه‌ "خه‌ڵک بۆ خۆیان خۆڕسکانه‌ ئه‌و پێشێلکارییانه‌ی‌ له‌ هه‌ڵبژاردن ئه‌نجام دراون قبووڵ ناکه‌ن ‌و له ‌ڕێی‌ مانگرتن‌ و گردبوونه‌وه‌ی‌ ناڕه‌زایی‌ له ‌به‌رده‌م کۆگاکانی‌ نووسینگه‌ی‌ که‌رکووکی کۆمیسیۆن ده‌یانه‌وێت ده‌نگی‌ ناڕازی‌ خۆیان بگه‌یێننه‌ کۆمه‌ڵگه‌ی‌ نێوده‌وڵه‌تی ‌‌و یه‌کێتیی‌ ئه‌ورووپا".

ئه‌و په‌رله‌مانتاره‌ تورکمانه‌ ئه‌وه‌شی وتوووه‌ "ئه‌و گه‌مارۆیه‌ی‌ سه‌ر کۆگاکانی‌ کۆمسیۆن ناشكێنین ‌و هه‌ڵمه‌تی‌ مانگرتن به‌رده‌وام ده‌بێت تا وه‌ڵامێکی‌ ئه‌رێنی ته‌واومان پێنه‌گات".

ئه‌وه‌ش دوای ئه‌وه‌ دێت که‌ ماوه‌ی‌ دو هه‌فته‌یه‌ لایه‌نگرانی‌ لیسته‌ عه‌ره‌بی ‌‌و تورکمانییه‌كان گه‌مارۆی‌ کۆگاکانی‌ نووسینگه‌ی‌ که‌رکووکی‌ کۆمسیۆنی باڵای‌ هه‌ڵبژاردنه‌كانیان داوه ‌و ڕێگرن له ‌گواستنه‌وه‌ی‌ سندوقه‌کانی‌ 186 وێستگه‌ی‌ ده‌نگدانی‌ كه‌ركووكه‌وه‌ بۆ به‌غدا و ئه‌وه‌شیان وتوووه‌ "ده‌ستكاریی ده‌نگه‌كان كراوه ‌و ساخته‌كاری ئه‌نجام دراوه‌ بۆیه‌ ئه‌گه‌ر ده‌نگه‌کان دووباره‌ بژمێردرێنه‌وه‌ ئه‌و ساخته‌کارییه‌ ئاشکرا ده‌بێت که‌ ئه‌نجام دراوه‌".

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 15317

Your Comment

You are replying to: .
captcha