سه‌در له‌باره‌ی چه‌کداماڵینی گرووپه‌ چه‌کداره‌کان داوایێک ئاراسته‌ی وه‌زاره‌تی ناوخۆی عێراق ده‌کات

به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- موقته‌دا سه‌در ڕێبه‌ری ڕه‌وتی سه‌در داوا له‌ سه‌رجه‌م هاووڵاتییانی عێراق ده‌کات که‌ چه‌که‌کانیان دابنێن و ڕاده‌ستی ده‌وڵه‌تی بکه‌نه‌وه‌ له ‌پاش جه‌ژنی ره‌مه‌زان که‌ هه‌ڵمه‌ته‌که‌ له‌ شاری سه‌دره‌وه‌ ده‌ستپێده‌کات و دواتر ده‌گوازرێته‌وه‌ بۆسه‌رجه‌م شاره‌کانی‌تری وڵات.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، موقته‌دا سه‌در له‌ به‌یاننامه‌یێکدا ڕای‌گه‌یاندوووه‌ ''به ‌مه‌به‌ستی به‌هێزکردنی ده‌وڵه‌تی عێراق و سوپا و پۆلیس داوای چه‌ک دانان و ڕاده‌ست کردنی به‌ ده‌وڵه‌ت ده‌که‌م''.

ناوبراو ده‌شڵێت: ''به ‌مه‌به‌ستی نییه‌ت پاکی داوا له‌ سوپای عێراق به‌ گشتی و قاسم ئه‌عره‌جی وه‌زیری ناوخۆ ده‌که‌م له‌ پاش جه‌ژن ده‌ست به‌ هه‌ڵمه‌ته‌که‌ بکات و له‌ شاری سه‌دره‌وه‌ ده‌ستپێبکات و دواتریش سه‌رانسه‌ری وڵات بگرێته‌وه‌''.

سه‌در جه‌خت ده‌کاته‌وه‌ له‌وه‌ی هاووڵاتییان بڕیاره‌که‌ جێبه‌جێ بکه‌ن و ئاسته‌نگ له ‌به‌رده‌م پرۆژه‌که‌دا جێبه‌جێ نه‌که‌ن و چه‌که‌کانیان ڕاده‌ستی ده‌وڵه‌ت بکه‌ن به‌ بێ هیچ ده‌مه‌قاڵێیێک چوونکه‌ خوێنی عێراقییه‌کان لای ئێمه‌ له ‌هه‌موو شتێکی‌تر گرنگتره‌.

له ‌به‌رامبه‌ردا وه‌زیری ناوخۆی عێراق سوپاسی هه‌ڵوێسته‌که‌ی موقته‌دای کردوووه‌ و به‌ پشتیوانیی ده‌وڵه‌ت و وه‌زاره‌تی ناوخۆ ناوی بردوووه‌.

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 15315

Your Comment

You are replying to: .
captcha