تورکیا دیوارێکی نوێ له‌ نێوان سنووری هاوبه‌شی خۆی له‌گه‌ڵ ئێران دروست ده‌کات

به‌شی تورکیا- تورکیا ده‌یه‌وێت دیوارێکی حائلی سنووری دیکه‌ به‌ درێژاییی 43 کیلۆمه‌تر له‌ گومرکی عه‌سن ده‌ڕه‌ له‌ ناوچه‌ی یۆکسکووای پارێزگای جوله‌مێرگ تا ناوچه‌ی ته‌پۆڵکه‌ی دولایلی له‌ نێوان سنووری هاوبه‌شی خۆی له‌گه‌ڵ ئێران دروست بکات.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، پاش هه‌ڵمه‌تی پێشووی تورکیا له‌ باره‌ی دیوارکشیی 564 کیلۆمه‌تریی نێوان سنووری هاوبه‌شی تورکیا و سووریا و 144 کیلۆمه‌تریی سنووری هاوبه‌ش له‌گه‌ڵ ئێران له‌ پارێزگای ئاگری؛ ئه‌و وڵاته‌ ده‌یه‌وێت دیوارێکی 43 کیلۆمه‌تریی دیکه‌ له‌ سنووری هاوبه‌شی له‌گه‌ڵ ئێران دروست بکات.

به‌پێی ئه‌و زانیارییانه‌ی له‌ ئیداره‌ی بیناسازیی ڕێکخراوی سه‌رۆک وه‌زیرانی تورکیا (TOKİ) وه‌ده‌ست گه‌یشتوون دیوارێکی حائلی سنووری به‌ درێژاییی 43 کیلۆمه‌تر له‌ گومرکی عه‌سن ده‌ڕه‌ له‌ ناوچه‌ی یۆکسکووای پارێزگای جوله‌مێرگ تا ناوچه‌ی ته‌پۆڵکه‌ی دولایلی له‌ سنووری هاوبه‌شی له‌گه‌ڵ ئێران دروست ده‌کرێت.

ئه‌رگۆن تۆران سه‌رۆکی ئیداره‌ی بیناسازیی ڕێکخراوی سه‌رۆک وه‌زیرانی تورکیا له‌و باره‌وه‌ ڕای‌گه‌یاندوووه‌: دیوارکشی له‌ سنووره‌کانی سووریا کۆتایی پێهاتوووه‌، 100 کیلۆمه‌تری پڕۆژه‌ی دیواری 144 کیلۆمه‌تریی ئاگری-ئێغدیر له‌ سنووره‌کانی ئێرانیش کۆتایی پێهاتوووه‌.

ئێستا دیوارێکی ئه‌منیی حائلی سنووری به‌ درێژاییی 43 کیلۆمه‌تری له‌ گومرکی عه‌سن ده‌ڕه‌ له‌ ناوچه‌ی یۆکسکووا پارێزگای جوله‌مێرگ تا ناوچه‌ی ته‌پۆڵکه‌ی دولایلی، دروست ده‌که‌ین. ئه‌و هێڵه‌ که‌ یه‌کێک له‌ گرینگترین ناوچه‌ سنوورییه‌کان له‌گه‌ڵ ئێران بوووه‌ و زیاترین هاتوچۆی نایاساییش له‌وێیه‌وه‌ ئه‌نجام ده‌بێت. به‌ دروست کردنی ئه‌و دیواره‌ ئه‌منییه ڕێگری ده‌کرێت‌ له‌ هاتنی تیرۆریسته‌کان بۆ ناو وڵاته‌که‌مانیش. هه‌روه‌ها له‌ باره‌ی قاچاخیشه‌وه‌ کارێکی زۆر گونجاو ده‌بێت.

سه‌رچاوه‌: ڕۆژنامه‌ی حوڕییه‌ت

کۆدی هه‌واڵنێر: 60104

News Code 15313

Your Comment

You are replying to: .
captcha