به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، بیناڵی ییڵدرم سه‌رۆک وه‌زیرانی تورکیا له لێدوانێکدا وته‌کانی ئه‌م دواییه‌ی ڕه‌جه‌ب ته‌ییب ئه‌ردۆغان سه‌رۆک کۆماری تورکیا له‌مه‌ڕ هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی نائاسایی له وڵاتی هه‌ڵسه‌نگاند و وتی: ئێمه به‌رده‌ام ته‌ئکیدمان له سه‌ر ئه‌و بابه‌ته کردوووه؛ ئێمه خۆمان دۆخی نائاساییمان له وڵات ڕاگه‌یاندوووه. دۆخی ژیانی هاووڵاتییانی تورکیا ئاساییه. له‌و ماوه‌یه‌دا به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی جه‌ماعه‌تی گوله‌ن پێشکه‌وتنێکی زۆر باشی بوووه. لێدوانه‌کانی سه‌رۆک کۆماری به‌ڕێزمان زۆر گونجاو بوو. هیوادارین له داهاتوویێکی زۆر نیزیکدا جارێکی دیکه دۆخی نائاسایی له ده‌ستووری کاری ده‌وڵه‌تدا بێت و به‌ره‌و هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی بچین.
ناوبراو له درێژه‌ی وته‌کانیدا ئاماژه‌ی دایه ئۆپه‌راسیۆنی هێزه چه‌کداره‌کانی تورکیا له باکووری عێراق و ڕایگه‌یاند: ئێمه یه‌که‌مایه‌تیی سه‌ره‌تایی که به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی تیرۆر له ناوخۆی وڵات بوو، گۆڕیوه. ئه‌و بابه‌ته هێشتاکه له ڕۆژهه‌ڵاتی فورات به‌رده‌وامه. له قووڵاییی 30 کیلۆمه‌تریی سنووره‌کانی وڵات، هێزه چه‌کداره‌کانی تورکیا جێگیر کراون. ئێمه ده‌مانه‌وێت له‌گه‌ڵ وڵاتانی دراوسێ ئه‌و کارانه ئه‌نجام بده‌ین. ئێمه چاومان به خاکی سووریا و عێراقه‌وه نییه.
سه‌رچاوه: ڕۆژنامه‌ی مللییه‌ت
کۆدی هه‌واڵنێر: 60104
Your Comment