یه‌كێتی كاندیدی خۆی بۆ پۆستی سه‌رۆک كۆمار دیاری ده‌کات

به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان كاندیدی خۆی بۆ وه‌رگرتنی پۆستی سه‌رۆكایه‌تیی كۆماری عیراق دیاری كرد.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، له‌وباره‌یه‌وه‌ عیزه‌ت سابیر په‌رله‌مانتاری یه‌كێتی له‌ په‌رله‌مانی كوردستان ئاشكرای كرد محه‌مه‌د سابیر ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی ناوه‌ندی حزبه‌كه‌یان كاندیدی فه‌رمییانه‌ بۆ پۆستی سه‌رۆكایه‌تیی كۆمار.

په‌رله‌مانتاره‌كه‌ی یه‌كێتی له‌ ڕێی په‌یجی خۆیه‌وه‌ له‌ فه‌یسبووک زانیارییه‌كه‌ی بڵاو كردۆته‌وه‌ و هیوای خواستوووه‌ پشتیوانی ته‌واوی ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تی و مه‌كته‌بی سیاسی و سه‌رجه‌م كادران و لایه‌نگرانی حزبه‌كه‌یان بۆ كاندیده‌كه‌یان به‌ده‌ست بهێنرێت.

شایانی باسه‌؛ محه‌مه‌د سابیر خاوه‌نی بڕوانامه‌ی دكتۆرایه‌ له‌ فیزیای ئه‌تۆمیدا و پێشتر پۆستی نوێنه‌رایه‌تی یه‌كێتی له‌ ئه‌ورووپا و حكوومه‌تی هه‌رێمی له‌ به‌ریتانیا و ئه‌مریكا هه‌بوووه‌ و نوێنه‌ری هه‌میشه‌ییی عێراقیش بوووه‌ له ‌باره‌گای نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتوووه‌كان له‌ جنێڤ.

سه‌رچاوه‌: ڕادیۆ نه‌وا

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 15304

Your Comment

You are replying to: .
captcha