پارتی به‌مه‌رج ڕازی ده‌بێت ئەنجامی هه‌ڵبژاردنی تایبه‌ت له‌ هه‌رێم هه‌ڵبوه‌شێته‌وه‌

به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- سه‌رکرده‌یێکی پارتی دیموکراتی کوردستان جه‌ختی کرده‌ سه‌ر ڕه‌زامه‌ندی به‌مه‌رجی خۆی له‌گه‌ڵ هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی تایبه‌تی هێزه‌ چه‌کداره‌کان له‌ هه‌رێمی کوردستان.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، موحسێن سه‌عدوون له‌و باره‌وه‌ به‌ هه‌واڵده‌ریی به‌غدا ئه‌لیه‌ومی وت: پارتی به‌ مه‌رجی هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردنی تایبه‌تی هێزه‌ چه‌کداره‌کانی له‌ تێکڕای عێراق به‌ هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردن له‌ هه‌رێمی کوردستان ڕازی ده‌بێت.

سه‌عدوون ئاماژه‌ی دایه‌ ئه‌وه‌ی که‌ هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردنه‌کانی تایبه‌ت له‌ هه‌رێمی کوردستان ئامانج و ئه‌نگێزه‌ی ئاشکرای سیاسی له‌ پشته‌وه‌یه‌ و زیادی کرد: هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی ئه‌و ئه‌نجامانه‌ له‌ ژێر قه‌راری په‌رله‌مانی عێراقدا نییه‌.

کۆدی هه‌واڵنێر: 60104

News Code 15297

Your Comment

You are replying to: .
captcha