جێگری سه‌رۆكی كۆمه‌ڵه‌ی گشتیی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتوووه‌كان به‌ عێراق سپێردرا

به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی عێراق ڕای‌گه‌یاند که‌ وڵاته‌كه‌ی ده‌ستنیشان كراوه‌ بۆ جێگری سه‌رۆكی 73هه‌مین خولی كۆمه‌ڵه‌ی گشتیی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتوووه‌كان.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، ئه‌حمه‌د مه‌حجوب وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی عێراق له‌ به‌یاننامه‌یێكدا ڕای‌گه‌یاندوووه‌ كه‌ وڵاته‌كه‌ی بۆ جێگری سه‌رۆكی 73هه‌مین خولی كۆمه‌ڵه‌ی گشتیی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتوووه‌كان ده‌ستنیشان كراوه‌.

مه‌حجوب ده‌ڵێت: ئه‌و هه‌نگاوه‌ ڕۆڵی كاریگه‌ریی ده‌بێت له‌ جێبه‌جێ كردنی پرۆگرامی گه‌شه‌پێدانی به‌رده‌وام بۆ ساڵی 2030 و یارمه‌تیده‌رێكی كارا ده‌بێت له‌ په‌ره‌پێدانی شێوازی كار كردنی كۆمه‌ڵه‌ی گشتی و به‌هێزبوونی ڕۆڵی عێراق له‌ گۆڕه‌پانی نێوده‌وڵه‌تی.

وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی عێراق ئاماژه‌ی به‌وه‌ كردوووه‌ كه‌ هه‌ڵبژاردنی وڵاته‌كه‌ی بۆ ئه‌و پۆسته‌ سه‌ركه‌وتنێكی دیپلۆماسییه‌ و پێگه‌ی وڵاته‌كه‌ی به‌هێز ده‌كات له‌سه‌ر ئاستی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتوووه‌كان و په‌یوه‌ندییه‌ فره‌لایه‌نه‌كانی.

شایانی باسه‌؛ ڕۆژی سێشه‌ممه‌ی رابردووش وه‌زاره‌تی ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ و نیشته‌جێكردنی عێراق بوو به‌ ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی فه‌رمانڕه‌وا له‌ به‌رنامه‌ی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتوووه‌كان بۆ نیشته‌جێ كردن له‌ ماوه‌ی نێوان 2019-2022 له‌ كۆمه‌ڵه‌ی ئاسیا و زه‌ریای هێمن.

سه‌رچاوه‌: ڕادیۆ نه‌وا

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 15294

Your Comment

You are replying to: .
captcha