به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، شێروان زرار وته‌بێژی كۆمسیۆنی باڵای هه‌ڵبژاردن و ڕاپرسی هه‌رێم بهSNNی ڕاگه‌یاند: "ئێستا سه‌رقاڵی ئاماده‌كارین بۆ هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان، بۆ ئه‌وه‌ش پێویسته حكوومه‌تی هه‌رێم به فه‌رمی ئاگادارمان بكاته‌وه بۆ ئه‌نجامدانی هه‌ر هه‌ڵبژاردنێكی دیكه له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی په‌رله‌ماندا".
وته‌بێژه‌كه‌ی كۆمسیۆن ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، داوایان له حكوومه‌ت كردوووه كه هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان و سه‌رۆكایه‌تیی هه‌رێم و ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكان پێكه‌وه ئه‌نجام بدرێن.
وتیشی: "له‌و ڕوه‌شه‌وه نووسراوێکمان ئاراسته‌ی حكوومه‌ت كردوووه و داوامان كردوووه واده‌ی هه‌ڵبژاردن ڕێک بخه‌ین و تێچووی پرۆسه‌كه‌ش كه‌م بێته‌وه و هاووڵاتیش یه‌كجار بڕوات بۆ ده‌نگدان، به‌ڵام حكوومه‌ت دوای نووسراوه‌كه‌ی ئێمه، حكوومه‌ت ته‌نها فه‌رمانی كردوووه به هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان باسی دوو هه‌ڵبژاردنه‌كه‌ی دیكه‌ی نه‌كردوووه".
هه‌روه‌ها وته‌بێژه‌كه‌ی كۆمسیۆنی باڵای هه‌ڵبژاردن و ڕاپرسی ئاماژه‌ی به‌دامه‌زراندنی كارمه‌ند كرد بۆ پرۆسه‌كه و جه‌ختی كرده‌وه: "له هه‌ر پرۆسه‌یێكی هه‌ڵبژاردندا كۆمیسیۆن جگه له كارمه‌نده‌كانی خۆی، ژماره‌یێک كارمه‌ندی دیكه‌ش به‌گرێبه‌ست وه‌رده‌گرێت".
شێروان زرار له‌باره‌ی ژماره‌ی ئه‌و كارمه‌ندانه‌ش كه بۆ ئه‌مساڵ وه‌رده‌گیرێن، وتی: "داوا له ئۆفیسی پارێزگاكان كراوه سه‌رجه‌م پێداویستیه‌كانیان به ژماره‌ی ئه‌و كارمه‌ندانه‌ش كه پێویستیانه ڕه‌وانه‌ی كۆمیسیۆن بكه‌ن، به‌ڵام تا ئێستا دیاری نه‌كراوه چه‌ن كارمه‌ند وه‌رده‌گیرێن".
ئۆفیسی پارێزگاكان داوایان كردوووه بنكه‌ی ده‌نگدانی تازه بكرێته‌وه له هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان، شێروان سه‌باره‌ت به وه‌ڵامی كۆمسیۆنیش وتی:"پێمانوتون ئایا ده‌توانن بیكه‌نه‌وه، ئه‌گه‌ر بتوانن ئێمه ڕه‌زامه‌ندیان ده‌ده‌ینێ، بۆ نمونه له سلێمانی له كاتی ڕاپرسی، 71 بنكه‌ی ده‌نگدانمان هه‌بوو، ئێستا داوای ژماره‌یێكی دیكه كراوه".
ته‌ئكیدی كرده‌وه: "بۆ ئه‌وه‌ش ئێمه ده‌بێت بزانین پێویسته ژماره‌ی بنكه‌كان زیاد بكرێن یان نا، ئه‌گه‌ر پێویست بوو ئه‌وكات بڕیار ده‌ده‌ین كه ڕه‌زامه‌ندیان بده‌ینێ".
وته‌بێژه‌كه‌ی كۆمسیۆن سه‌باره‌ت به‌ئاماده‌كارییه‌كانی كۆمسیۆنیش له‌باره‌ی پاكردنه‌وه‌ی تۆماری ده‌نگده‌ران ئاشكرای كرد: "له‌سه‌ر بنه‌مای فۆڕمی خۆراک هاوشێوه‌ی عێراق و تاوه‌كو ڕۆژی 31ی 12ی 2017 تۆمارێكی باشمان دروست كردوووه و له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی عێراق به‌راوردمان كردوووه".
ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا: "توانیومانه زیاتر 95%ی ئه‌وانه‌ی له فۆڕمی خۆراک ناویان هه‌یه له تۆماره‌كه جێگیری بكه‌ین و كاركردن تێیدا به‌رده‌وامه، به‌ڵام ناوی زیاتر له 23 هه‌زار ئاواره‌ی عه‌ره‌بی ناوه‌ڕاست و باشووری عێراق له تۆماره‌كه لابراون و وه‌زاره‌تی ته‌ندروستیش هاوكاری باشی كردووین له لابردنی ناوی مردوان".
شێروان زرار له‌باره‌ی ئه‌وه‌ش ئاخۆ هیچ لیستێكی عه‌ره‌بی به‌شداریی له هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان ده‌كات ته‌ئكیدی كرده‌وه:، تائێستا هیچ لیستێكی عه‌ره‌بی تۆمار نه‌كراوه بۆ ئه‌وه‌ی به‌شداری له هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستاندا بكات.
کۆدی هه‌واڵنێر: 60104
Your Comment