به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، یه‌نس ستۆڵتنبێرگ له دوای کۆبوونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ وه‌زیرانی به‌رگریی وڵاتانی ناتۆ له کۆنگره‌یێکی ڕۆژنامه‌وانیدا وتی: ناتۆ پاڵپشتی له عێراق ده‌کات و پێویسته به سه‌ر ته‌واوی به‌ربه‌سته‌کاندا زاڵ بن بۆ ئه‌وه‌ی جارێکی‌تر تیرۆر نه‌گه‌ڕێته‌وه.
ناوبراو وتیشی: "ناتۆ ڕاهێنانی زیاتر به هێزه عێراقییه‌کان ده‌کات و ئه‌رکێکی تازه ده‌ست پێده‌که‌ن بۆ دروست کردنی دامه‌زراوه و ئه‌کادیمیای سه‌ربازی بۆ ئه‌وه‌ی هێزه عێراقییه‌کان بگه‌نه ئاستێک له داهاتوودا ڕووبه‌ڕووی تیرۆر ببنه‌وه."
یه‌نس ستۆڵتنبێرگ ئاشکراشی کرد جگه له ناتۆ، یه‌کێتیی ئه‌ورووپاش بوونی له عێراق زیاد ده‌کات بۆ ڕاهێنانی هێزه ئه‌منییه‌کان.
سه‌رچاوه: ئێن ئاڕتی
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment