جارێکی‌تر داوای پارێزه‌ره‌کانی ئۆجه‌لان بۆ بینینی ڕه‌ت کرایه‌وه‌

به‌شی تورکیا- بۆ ٧٦٢مین جار داواى پارێزه‌ره‌کانی عه‌بدوڵڵا ئۆجه‌لان ڕێبه‌ری پارتى کرێکارانى کوردستان له‌لایه‌ن داواكاری گشتیی كۆماری بورساوه‌ ڕه‌ت کرایه‌وه‌.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، پارێزه‌ره‌کانی ئۆجه‌لان له‌ ٢٧ی ته‌مووزی ٢٠١١وه‌ ڕێگه‌یان پێنه‌دراوه‌ ئۆجه‌لان ببینن و زۆربه‌ى داواكارییه‌كانیان به‌ بیانووی خراپی كه‌شوھه‌وا و گرفتى كه‌شتی ده‌ریایی و دۆخی نائاساییی توركیاوه‌ ڕه‌ت کراونه‌ته‌وه‌.

شایانی باسه‌؛ عه‌بدوڵڵا ئۆجه‌لان له‌ نایرۆبی پایته‌ختی كینیا ده‌ستگیر كرا و ڕاده‌ستی توركیا كرایه‌وه‌. ئۆجه‌لان ١٨ ساڵه‌ له‌ دورگه‌ی ئیمڕاڵی زیندانییه‌ و كۆتا جاریش که‌ پارێزه‌ره‌کانى بینیویانه‌ له‌ ٢٧ی ته‌مووزی ٢٠١١دا بوووه‌.

سه‌رچاوه‌: ئێن ئاڕتی

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 15291

Your Comment

You are replying to: .
captcha