به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، ڕۆژی چوارشه‌ممه 6ی حوزه‌یران سه‌فین دزه‌یی وته‌بێژی ڕه‌سمیی حكوومه‌تی هه‌رێم ئاماژه‌ی به له‌شكركێشییه‌كانی توركیا بۆ سه‌ر هه‌رێم كرد و ڕایگه‌یاند "ئه‌گه‌ر په‌كه‌كه باره‌گاكانی له ناو خاكی هه‌رێم هه‌ڵبگرێت ئه‌وه سوپای توركیاش هێز ڕه‌وانه‌ی ئه‌و ناوچانه ناكات."
له‌و ڕوووهشهوه سه‌رحه‌د ئه‌مانۆس وته‌بێژی پارتی كرێكارانی كوردستان (په‌كه‌كه) له لێدوانێكدا به SNNی ڕاگه‌یاند "زۆر به‌داخه‌وه‌ین ڕۆژێک له ڕۆژان نه‌مابینی وته‌بێژی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بڵێت ده‌وڵه‌تی تورک و سوپاكه‌ی له خاكی هه‌رێمی کوردستاندا داگیركاره له كاتێكدا 20 باره‌گای گه‌وره‌یان هه‌یه."
ناوبراو وتیشی: "ده‌بوو وته‌بێژی حكوومه‌تی هه‌رێم داوای چوونه‌ده‌ره‌وه‌ی توركیای له خاكی هه‌رێمی کوردستان بكردایه نه‌ک ئه‌وه‌ی داوای جێهێشتنی خاكی هه‌رێم له په‌كه‌كه بكات ئه‌مه نه‌ک هه‌ر وته‌بێژی حكوومه‌ت به‌ڵكوو له هیچ به‌رپرسێكی دیكه‌ی حكوومه‌تیش نه‌بینراوه."
ئه‌مانۆس جه‌ختی كرده‌وه "به ڕاستی ئه‌وه‌ی وته‌بێژی حكوومه‌ت وتوویه‌تی كێشه‌یێكی ئێجگار گه‌وره‌یه و نادیده‌گرتنی كێشه‌گه‌لێكی گه‌وره‌ی نهتهوهیییه چوونكه ده‌بێت هه‌موو لایێک ئه‌وه بزانن هه‌رێمی کوردستان وڵاتی كوردانه و جووڵانه‌وه‌ی هه‌ر تاكێكی كورد ڕه‌وایه و هیچ ڕێگرێكی نییه و هیچ كه‌سێكیش ناتوانێت و بۆی نییه ئه‌و ڕه‌وایییه به خۆی بدات و داوای ده‌ركردنی په‌که‌که له خاکی هه‌رێمی کوردستان بکات."
وته‌بێژه‌كه‌ی په‌كه‌كه جه‌ختی كرده‌وه "ئه‌وه‌ی بۆی نییه له سه‌ر خاكی هه‌رێم بێت به گوێره‌ی هه‌موو په‌یماننامه نێوده‌وڵه‌تییه‌كان توركیایه چوونكه ئه‌وه‌ی توركیا ده‌یكات داگیركارییه و هه‌ر خۆسهپاندنێكیش له‌لایه‌ن ئه‌وانه‌وه به دڵنیایییه‌وه قبووڵ ناكرێت."
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment