کوردپرێس:
لهچاوپێکەوتنێکیدا لەگەڵ کەناڵی زێد دی ئێفی ئەڵمانیی، سەلاحەدین دەمیرتاش رایگهیاندووه، “من لەزیندانم و ئەو دەرفەتەم نییە لەکەمپەینەکانی هەڵبژاردندا ئامادەبم، بەڵام لێرەوە ئەوەی لەدەستم بێت دەیکەم”.
سەلاحەدین دەمیرتاش دڵنیایی دهدات کە هەدەپە بەربەستی ١٠٪ تێپەڕدەکات و ڕایدەگەێنێت "ئەگەر فشار نەخەنە سەر دادوەرەکان من ئازاد دەکرێم، شتەکە بەشێوەی ئاسایی و یاساییەکەی ئەوەیە کە من ئازاد بکرێم".
سەڵاحەدین دەمیرتاش دەربارەی هۆکاری ئازاد نەکردنی وتویەتی "ئەگەر فشار نەخەنە سەر دادوەرەکان من ئازاد دەکرێم، شتەکە بەشێوەی ئاساییو یاساییەکەی ئەوەیە کە من ئازاد بکرێم، بەڵام دادوەرەکان بەگوێرەی یاسا ناجوڵێنەوە، ئەوان بەگوێرەی دەسەڵاتداریی ئەردۆگان بڕیاردەدەن، ئەردۆغان ڕۆژانە داوا لەدادوەرەکان دەکات کە من ئازادنەکرێم، ٢٠ مانگە من بەدیلگیراومو تەنیا دوجار براومەتە بەردەم دادوەر، بەبێ دادگایی منیان زیندان کردووە، بۆیە من زیندانی نیم، بەڵکو بەدیلگیراوێکی سیاسیم".
دەمیرتاش ئەوەشی وتووە "بە کەمپەینەکانی بانگەشەی هەڵبژاردنیان هەوڵدەدەن دۆخەکە لەدژی من بهەژێنن، دادگاکان لەدژم هاندەدەن، ئەردۆغان باوەڕی بەسەروەریی یاساو مافەکانو دادوەریی نییە".
کاندیدی پارتی دیموکراتی گەلان لەبارەی ساختەکاریی لەئەنجامەکانی ههڵبژاردن وتویەتی "هەدەپە بەربەستی ١٠٪ دەرباز دەکات، بەڵام دەتوانن وابکەن کە ڕێگا بەوە نەدەن، دۆخی نایاسایی یارمەتییان دەدات بۆ ئەو مەبەستە، ئەوەش تەنیا کێشەی هەدەپە نییە، دەبێت هۆشیار بین ڕێگانەدەین دەنگەکانی هەدەپە بدزرێن".
Your Comment