بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ژەنەراڵ جۆن ڤانس، سوپاسالاری کەنەدا لە کۆنفرانسێکدا لە پەیمانگای کاروباری نێودەوڵەتی لە ئۆتاوا رایگەیاند لەگەڵ کۆتایی هاتنی شەری داعش، کەنەدا مەشق و راهێنانەکانی بە هێزەکانی پێشمەرگە وەستاندووە.
ژەنەراڵ جۆن ڤانس لە کۆنفرانسەکەدا ئاماژەی بەوەداوە کە ئێستا، هێزەکانی کەنەدا تەنیا مەشق و راهێنانی سەربازی بەو هێزانە دەکەن کە سەر بە حکوومەتی عێراقن.
کەنەدا یەکێک بوو لەو وڵاتانەی کە لەماوەی شەڕی داعش مەشق و راهێنانی بە پێشمەرگە دەکرد و وەزیری بەرگریی ئەو وڵاتە چەند جارێک سەردانی هەولێری کرد.
کۆدی هەواڵنێر: 60113
Your Comment