بەپێی هەواڵی کوردپرێس، رەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆک كۆماری توركیا، لە میانی بەشداری كردنی لە پەخشی هاوبەشی Kanal D و CNN Türkدا رایگەیاند: "ئەگەر لە ئێستادا هەر مەترسییێک لە عێراقەوە هەبێت بۆ سەر توركیا كە ناو بەناو دەبێت، ئەوا بەدڵنیاییەوە ئەو بابەتە لەگەڵ حكوومەتی بەغدا باس دەكەین، ئەگەر حكوومەتی بەغدا وتی 'ناتوانم چارەسەری بكەم' ئەوا مۆڵەت لە هیچ كەسێک وەرناگرین، هێرش دەكەینە سەر شنگال و قەندیل و تەنانەت مەخمووریش.
ئەردۆغان سەبارەت بە مەخموور بە كەناڵەكەی راگەیاندووە: "مەخموور زۆر گرنگە، نەتەوە یەكگرتووەكان وای گوتووە، پێویستە نەتەوە یەكگرتووەكانیش بابەتی مەخموور چارەسەر بكەن، چوونكە لە مەخموور تیرۆریست پێدەگەیەنرێت.
سەرۆک كۆماری توركیا جەختی لەوەش كردووەتەوە كە هەمیشە لەگەڵ حكوومەتی بەغدا بەیەكەوە گفتوگۆ دەكەن وتوویەتی : "وادەزانن قەندیل لە كوێوە بەخێو دەكرێت؟ لە مەخموورەوە بەخێودەكرێت، با ئەوە پشتگوێ نەخەین، شنگالیش لە راستیدا قەندیلێكی بچووكە".
کۆدی هەواڵنێر: 60113
Your Comment