توركیا گلدانه‌وه‌ی ئاوی له‌ به‌نداوی ئه‌لیسۆ تا سه‌ره‌تای مانگی داهاتوو راگرت

بەشی تورکیا- فاتح یه‌ڵدز، باڵیۆزی توركیا له‌ به‌غدا دووپاتی كرده‌وه‌، به‌مه‌به‌ستی یارمه‌تیدانی عێراق بۆ درووستنه‌بوونی كێشه‌ی ئاو، وڵاته‌كه‌ی له‌ بڕیاری گرتنه‌وه‌ی ئاوی رووباری دیجله‌ پاشه‌گه‌ز بووه‌وه‌ و گلدانه‌وه‌ی ئاوی له‌ به‌نداوی ئه‌لیسۆ تا سه‌ره‌تای مانگی داهاتووی راگرت.

کوردپرێس:

یەڵدز له‌ هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی له‌ تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تیی تویته‌ر بڵاوی كرده‌وه‌، ئه‌نقه‌ره‌ له‌و بڕیاره‌ی پاشه‌گه‌ز بووه‌وه‌، كه‌ ئاوی رووباری دیجله‌ له‌ به‌نداوی ئه‌لیسۆ گلبداته‌وه‌، به‌ڵام وه‌ك ئاماژه‌ی پێكردووه‌، له‌ سه‌ره‌تای مانگی داهاتوو دووباره‌ ده‌ست به‌ گرتنه‌وه‌ی به‌شێك له‌ ئاوی دیجله‌ ده‌كاته‌وه‌، بۆئه‌وه‌ی به‌نداوه‌كه‌ی پێ پڕئاو بكات.

باڵیۆزی توركیا له‌ عێراق نووسیویه‌تی، پاشه‌گه‌زبوونه‌وه‌ی توركیا له‌و بڕیاره‌، بۆ یارمه‌تیدانی عێراقه‌ له‌ درووستنه‌بوونی كێشه‌ی كه‌مئاوی، ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه‌، دوای پڕكردنی به‌نداوی ئه‌لیسۆ، به‌گوێره‌ی رێككه‌وتنی نێوان

له‌ مانگی مارسی ئه‌مساڵیش، توركیا له‌سه‌ر داواكاری عێراق ده‌ستپێكردنی گلدانه‌وه‌ی ئاوی دیجله‌ی له‌ به‌نداوی ئه‌لیسۆ بۆ یه‌كی ئه‌م مانگه‌ دواخستبوو.

ئه‌مه‌ش له‌كاتێكدایه‌، ئه‌مڕۆ حه‌سه‌ن جه‌نابی، وه‌زیری سه‌رچاوه‌كانی ئاوی عێراق رایگه‌یاند، له‌گه‌ڵ توركیا له‌سه‌ر ئه‌وه‌ رێككه‌وتوون، له‌مانگی حوزه‌یرانه‌وه‌ ده‌ست به‌ گلدانه‌وه‌ی ئاوی رووباری دیجله‌ له‌ به‌نداوی ئه‌لیسۆ بكرێت و له‌ تشرینی دووه‌می ئه‌مساڵ كۆتایی پێبێت. هه‌روه‌ها دووپاتیكرده‌وه‌، قه‌باره‌ی كێشه‌ی كه‌مئاوی له‌ عێراق به‌و شێوه‌یه‌ نییه‌ كه‌ باسی لێوه‌ ده‌كرێت و گوتی، ئه‌و ده‌نگۆیانه‌ له‌ راستییه‌وه‌ دوورن كه‌ باس له‌ كاره‌ساتباری ئه‌و كیشه‌یه‌ ده‌كه‌ن، چونكه‌ ده‌توانن ئه‌و گرفته‌ چاره‌سه‌ر بكه‌ن.

هه‌روه‌ها ئاشكراشی كرد، یه‌ده‌گی ئاوی گلدراوه‌ی ئێستا له‌ به‌نداوه‌كانی عێراق به‌شی ده‌سته‌به‌ركردنی 2 ملیۆن دۆنم زه‌وی كشتوكاڵی ده‌كات.

ماوه‌ی چه‌ند رۆژێكه‌، وڵاتی توركیا رێژه‌یێكی زۆری له‌ ئاوی رووباری دیجله‌ بۆ گلدانه‌وه‌ی له‌ به‌نداوی ئه‌لیسۆ گرتبۆوه‌، به‌و هۆیه‌شه‌وه‌ ئاستی ئاو له‌ به‌نداوی مووسڵ به‌ڕێژه‌یێكی به‌رچاو دابه‌زی و كاریگه‌ریی نه‌رێنیی له‌سه‌ر كه‌رتی كشتووكاڵی عێراق له‌و پارێزگایه‌ و پارێزگاكانی دیكه‌ی عێراق به‌دوای خۆیدا هێنا.

کۆدی هەواڵنێر: 60101

News Code 15271

Your Comment

You are replying to: .
captcha