کۆمیسیۆنی هەڵبژاردنەکانی عێراق تانەی لە بڕیارەکەی پەرلەمان دا

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان راگەیێندراوێکی بڵاو کردەوە و بە ئاماژەدان بە نایاسایی بوونی بڕیارەکانی پەرلەمانی عێراق ، تانەی لەو بڕیارانە دا.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق رایدەگەیێنێت: "ئەنجوومەنی کۆمیسیاران مافی دەستووریی خۆی دژ بە پێشێل کردنی یاسای هەڵبژاردنەکان بەکار دەهێنێت".

کۆمیسیۆن بە ئاماژەدان بەوەی بڕگەی سێیەمی هەموارکردنی یاساکە نایاساییە رایگەیاند: "هاوئاهەنگی تەواو لەگەڵ ئەنجوومەنی دادوەری دەکەین بۆ گرتنەبەری رێکاری یاسایی و گەیشتن بە راستییەکان".

کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق رایدەگەیێنێت: "رێوشوێنمان لەبەرامبەر کەمتەرخەمەکان گرتووەتەبەر و پرۆسەکە لەڕووی هونەری و یاسایی بێ کێشە بەڕێوەچووە". هەروەها لەبارەی ژماردنەوەی دەستیی ئەنجامەکان رایدەگەیێنێت: "دژی ژماردنەوەی دەستیی نین بۆ دەنگەکانی هەڵبژاردن".

سەرچاوە: ڕووداو

کۆدی هەواڵنێر: 60113

News Code 15260

Your Comment

You are replying to: .
captcha