ئیدارەی خۆسەر زانکۆیێکی نوێ لە شاری ڕەقە دەکاتەوە

بەشی سووریا- ئیدارەی خۆسەری کوردی لە باکووری سووریا بڕیاری داوە زانکۆیێکی نوێ لە شاری ڕەقە بکاتەوە کە سێ کۆلیژ و سێ پەیمانگا لە خۆ دەگرێت.

کوردپرێس:

بەگوێرەی هەواڵێکی پێگەی فەرمیی ئەنجوومەنی جێبەجێکردنی ئیدارەی خۆسەر لە کوردستانی سووریا، بڕیار دراوە زانکۆیێکی نوێ لەناوچەکانی ژێر کۆنترۆڵی ئیدارەی ڕۆژئاوا بکرێتەوە و لە مانگی ئابی ئەمساڵەوە پێشوازی لە خوێندکاران بکات.

لەبەشێکی هەواڵەکەدا باس لەوەکراوە، زانکۆکە ناوی زانکۆی "ڕۆژهەڵات" دەبێت‌و دەکەوێتە شاری ڕەققە، بەشێوەیێک لەسێ کۆلێژ و سێ پەیمانگا پێکدێت، ئەوانیش کۆلێژەکانی پەروەردە بەشی (ئەدەبی عەرەبی)و کۆلێژی زانستە بنەڕەتییەکان بەشەکانی (فیزیا و کیمیا و بیرکاری)، هەروەک پەیمانگاکانی کارگێڕی ‌و ئابووری بەشی ژمێریاری ‌و پەیمانگای زمان، لەخۆ دەگرێت.

ئاماژە بەوەشکراوە، پڕۆگرامی خوێندن لەو زانکۆیەدا بەشێوازی ئەوروپایی دەبێت‌و پشت دەبەسترێت بەتوێژینەوە و بەرنامەی کۆرسات.

زانکۆی ڕۆژهەڵات چوارەم زانکۆیە لەناوچەکانی کوردستانی سووریا بونیاد دەنرێت، ئەویش دوای زانکۆکانی عەفرین ‌و ڕۆژئاوا و کۆبانێ، بەڵام دوای داگیرکردنی هەرێمی عەفرین لەلایەن تورکیا و گرووپە توندڕەوە سوورییەکانی لایەنگری ئەنكەرەوه‌، زانکۆی عەفرین داخرا.

*له شارپرێس وەرگیراوە

News Code 1526

Your Comment

You are replying to: .
captcha