لە 3 وڵاتی ئەورووپی هەڵبژادرنی تورکیا دەستی پێکرد

بەشی تورکیا- پڕۆسەی دەنگدان بۆ هەڵبژادرنی 27ەمین خولی پەرلەمانی و دووهەمین خولی سەرۆک کۆماری تورکیا لە هاوڵاتییانی تورکیا لە دەرەوەی وڵات لە وڵاتانی بیانی و کونسۆڵخانەکانی تورکیا لە سێ وڵاتی فەرەنسا، ئەڵمانیا و نەمسا دەستی پێکردووە.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، پڕۆسەی دەنگدان بۆ هەڵبژادرنی 27ەمین خولی پەرلەمانی و دووهەمین خولی سەرۆک کۆماری تورکیا لە هاوڵاتییانی تورکیا لە دەرەوەی وڵات لە وڵاتانی بیانی و کونسۆڵخانەکانی تورکیا لە سێ وڵاتی فەرەنسا، ئەڵمانیا و نەمسا لە کاتژمێر 08:00ی ئەمڕۆ پێنجشەممە 7ی حوزەیرانی 2018وە کە 16 ڕۆژ بۆ هەڵبژادرن لە تورکیا ماوە، دەستی پێکرد.

لە حاڵێکدا کۆمیسیۆنی باڵای هەڵبژادرنی تورکیا ئەمڕۆ پڕۆسەی وەرگرتنی دەنگەکانی دەست پێکردووە کە لە ماوەی 12 ڕۆژی داهاتوودا لە 123 باڵیۆزخانەی ئەو وڵاتە لە 60 وڵاتی جیاوازدا پڕۆسەی دەنگدان درێژەی دەبێت.

کۆدی هەواڵنێر: 60113

News Code 15258

Your Comment

You are replying to: .
captcha