به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، به دوای ئه‌وه‌ی که ڕه‌جه‌ب ته‌ییب ئه‌ردۆغان سه‌رۆک کۆماری تورکیا به شێوه‌ی ئاشکرا سووکایه‌تی به سه‌ڵاحه‌دین ده‌میرتاش به‌ربژێری پارتی دیموکراتیکی گه‌لان له هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی تورکیا و کاندیدی ئێستای ئه‌سته‌نبۆڵ له په‌رله‌مانی ئه‌و وڵاته کرد و له لێدوانه‌کانیدا له میتینگی ئادی یامان ده‌میرتاشی به تیرۆریست وه‌سف کردبوو و ڕایگه‌یاندبوو که ده‌میرتاش ده‌ستی به خوێنی 53 هاووڵاتیی تورکیا سوور بوووه هه‌ر بۆیه سه‌رله‌به‌یانیی ئه‌مڕۆ پارێزه‌رانی سه‌ڵاحه‌دین ده‌میرتاش له به‌یاننامه‌یێکدا که کۆپییێکی ڕاده‌ستی میدیاکان کراوه سکاڵای فه‌رمیی خۆیانیان دژ به ئه‌ردۆغان تۆمار کرد به بۆنه‌ی لێدوانه‌کانی له میتینگی ئادی یامان.
له به‌یاننامه‌ی پارێزه‌رانی ده‌میرتاش هاتوووه: ئه‌و ڕووداوانه‌ی که له‌ژێر ناوی ڕووداوه‌کانی 6 بۆ 8ی ئه‌کته‌وبر ده‌ناسێندرێت و نزیک به 4 ساڵه که له‌و ڕووداوانه تێده‌په‌ڕێت هه‌میشه له‌لایه‌ن سیاسه‌تمه‌دارانی پارتی داد و گه‌شه به تایبه‌ت ڕه‌جه‌ب ته‌ییب ئه‌ردۆغان سه‌رۆکی ئه‌و حیزبه وه‌ک ئه‌هرۆمی سیاسی به‌کار ده‌هێندرێت و به که‌مپینی تۆمه‌تلێدان که دژ به ده‌میرتاش به‌ڕێ ده‌خرێت شتێکی نوێ زیاد کراوه. ڕه‌جه‌ب ته‌ییب ئه‌ردۆغان سه‌رۆکی پارتی داد و گه‌شه له میتینگی ئادی یامان سه‌ڵاحه‌دین ده‌میرتاشی به تیرۆریست وه‌سف کرد و ناوبراوی وه‌ک که‌سێک ناساند که ده‌ستی به خوێنی 53 هاووڵاتیی تورکیا سوور بوووه. بێگومان ئامانجی کاندیدی پارتی داد و گه‌شه له‌و لێدوانانه دروست کردنی بانگه‌شه‌یێکی تاریک دژ به ده‌میرتاشه له سه‌روبه‌ندی هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆکایه‌تیی کۆمار و ڕێگری له ده‌رکردنی حوکمی دادپه‌روه‌رانه و ئازادانه له‌لایه‌ن دادگه‌ی یاسای بنه‌ڕه‌تیی تورکیا سه‌باره‌ت به داخوازیی ئازاد کردنی ده‌میرتاش له زیندان.
سه‌رچاوه: ڕۆژنامه‌ی ئۆرهنسهل
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment