ئه‌گه‌ر ببمه‌ سه‌رۆک کۆمار جێگری کورد هه‌ڵده‌بژێرم

به‌شی تورکیا- مڕاڵ ئاکشنه‌ر، به‌ربژێری ئی پارتی تورکیا له‌ هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆک کۆماریی ئه‌و وڵاته‌دا ده‌ڵێت: ئه‌گه‌ر ببمه‌ سه‌رۆک کۆمار جێگری کورد هه‌ڵده‌بژێرم.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، مڕاڵ ئاکشنه‌ر، به‌ربژێری ئی پارتی تورکیا له‌ هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆک کۆماریی ئه‌و وڵاته‌ له‌ لێدوانێکدا ڕای‌گه‌یاند: ده‌ڵێن ئه‌گه‌ر بچمه‌ خولی دووهه‌می هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆک کۆماری کورده‌کان ده‌نگم پێده‌ده‌ن. من ئه‌وه‌ به‌ هیچ له‌ونێک قبووڵ ناکه‌م. کاتێک که‌ ده‌ڵێم ده‌میرتاش ده‌بێ ئازادانه‌ بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردن ئه‌نجام بدات ئێمه‌ به‌ پشتیوانی تیرۆریزم ناو ده‌به‌ن. بزانن به‌ چ گوشارێکه‌وه‌ ڕکابه‌ری ده‌که‌ین. ئه‌گه‌ر ببمه‌ سه‌رۆک کۆمار جێگری سه‌رۆک کۆمار ده‌توانێت کورد بێت.

ناوبراو له‌ درێژه‌ی وته‌کانیدا ئاماژه‌ی دایه‌ سه‌رده‌می وه‌زیربوونی له‌ تورکیا و وتی: له‌و سه‌رده‌مه‌دا کۆمیسیۆنێک بۆ قه‌تڵه‌ نادیاره‌کان دامه‌زرا. ته‌نها من بانگهێشتی ئه‌و کۆمیسیۆنه‌ نه‌کرام، هه‌مووی ئه‌و که‌سانه‌ی که‌ له‌ کۆمیسیۆنه‌که‌دا بوون ئێستا له‌گه‌ڵ ڕه‌جه‌ب ته‌ییب ئه‌ردۆغان هاوکاری ده‌که‌ن. ئێستا کورده‌کان ده‌نگ به‌ ئه‌ردۆغان ده‌ده‌ن؟ هه‌مووان له‌ باره‌ی کورده‌وه‌ وا باس ده‌که‌ن که‌ گوایا خاوه‌نی کوردنه‌کانن.

سه‌رچاوه‌: ڕۆژنامه‌ی جمهوورییه‌ت

کۆدی هه‌واڵنێر: 60104

News Code 15253

Your Comment

You are replying to: .
captcha