له‌ ماوه‌ی شه‌ش مانگدا زیاتر له‌ ملیۆنێک كه‌ره‌سته‌ و كاڵا گه‌ڕێنراوه‌ته‌وه‌ بۆ ئێران

به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- هۆبه‌ی راگه‌یاندن و په‌یوه‌ندییه‌كانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی كۆمه‌ڵگای ده‌روازه‌ی نێوده‌وڵه‌تی باشماخ رای‌ده‌گه‌یێنێت: له ‌ماوه‌ی شه‌ش مانگدا زیاتر له‌ ملیۆنێک و 700 هه‌زار كیلۆگرام كه‌ره‌سته‌ و كاڵا گه‌ڕێنراوه‌ته‌وه‌ بۆ ئێران.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كه‌ ئاماژه‌ی به‌وه‌كردوووه ئه‌و كه‌ره‌سته‌ و كاڵایانه‌ی كه ‌به ‌مه‌به‌ستی هاورده‌كردن بۆ هه‌رێمی كوردستان له‌ ئێرانه‌وه‌ هاتۆ‌ته‌ ناو كۆمه‌ڵگای باشماخ و دواتر له‌ پاش ئه‌نجامدانی رێكاری یاسایی و پشكنین ده‌ركه‌و‌توووه‌ كه‌ ئه‌و باره‌ گونجاو نییه‌ یاخود شیاو نییه‌ بۆ به‌كارهێنان و به‌پێی تایبه‌تمه‌ندی عێراقی نییه‌.

راشگه‌یه‌ندراوه‌، دواتر و دوای پێكهێنانی لیژنه‌یێک كه ‌پێكدێت له‌ نوێنه‌ری چه‌ند فه‌رمانگه‌یێكی په‌یوه‌ندیداری كۆمه‌ڵگای باشماخ به‌پێی جۆر و ڕێژه‌ و پێكهاته‌ی بابه‌ته‌كه‌ كاری گه‌ڕانه‌وه‌ بۆ وڵاتی هاورده‌ یاخود له ‌ناوبردنی بۆ كراوه‌ و رێگه‌ به‌ هاورده‌كردنی ئه‌و بارانه‌ نه‌دراوه‌ كه ‌له‌ پشكنین ده‌رنه‌چوووه‌.

به‌پێ ئاماره‌كه‌ یه‌ک ملیۆن و 760 هه‌زار و 350 كگم گه‌ڕێنراوه‌ته‌وه‌ و حه‌وت هه‌زار و 740 كگم له‌ ناوبراوه‌.

هاوكات ئه‌و كه‌ره‌سته‌ و كاڵایانه‌ی كه‌ كاری گه‌ڕانه‌وه‌ یاخود له ‌ناوبردنیان بۆ كراوه‌ بریتین له‌ خوارده‌مه‌نی، سووته‌مه‌نی، سه‌وزه‌ و میوه‌ و ئۆتۆمبێل .

سه‌رچاوه‌: ڕادیۆ نه‌وا

کۆدی هه‌واڵنێر: 60104

News Code 15252

Your Comment

You are replying to: .
captcha