زێباری: په‌رله‌مان‌ و حكوومه‌تی عێراق پێچه‌وانه‌ی ده‌ستوور ده‌جووڵێنه‌وه‌

به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- هۆشیار زێباری ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسیی پارتی دیموكراتی كوردستان ده‌ڵێت: كۆمه‌ڵێک "پێشێلی ده‌ستووری‌ و یاسایی" له‌لایه‌ن ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق ئه‌نجام دراوه‌ و په‌رله‌مان و حکوومه‌تی عێراق پێچه‌وانه‌ی ده‌ستوور ده‌جووڵێنه‌وه‌

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، هۆشیار زێباری له‌ میانی نووسینێک كه‌ ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌ 7ی حوزه‌یران بڵاوی كردوووه‌ته‌وه ده‌شڵێت: ویلایه‌تی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق كۆتایی هاتووه‌ و مافی ئه‌وه‌ی نییه‌ له‌م كاته‌دا ده‌سه‌ڵاته‌كانی به‌كار بهێنێت.

ئه‌و ئه‌ندامه‌ی مه‌كته‌بی سیاسیی پارتی ئه‌وه‌ش ده‌ڵێت: مافی په‌رله‌مانتارانه‌ پێشنیاز بده‌نه‌ حكوومه‌ت بۆ ئه‌وه‌ی پرۆژه‌یاسا ده‌ربكات ‌و ئه‌وانیش بیکه‌ن به‌ یاسا نه‌ک خۆیان پرۆژه‌یاسا ئاماده‌ بكه‌ن ‌و په‌سه‌ندیشی بكه‌ن.

هه‌روه‌ها ده‌ڵێت: مافی په‌رله‌مانی عێراق نییه‌ كه‌ كۆبوونه‌وه‌كان به ‌كراوه‌یی بهێڵێته‌وه‌ ئه‌وه‌ش له‌ ده‌ستوور و په‌یڕه‌وی ناوخۆی په‌رله‌مان به ‌ڕوونی باس كراوه‌.

ئه‌م هه‌ڵوێسته‌ی زێباری دوای ئه‌وه‌ هات ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق ڕۆژی چوارشه‌ممه‌ 6ی حوزه‌یران هه‌مواری یاسای هه‌ڵبژاردنه‌كانی كرده‌وه ‌و چه‌ند بڕیارێكی له‌باره‌ی ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردنی 12ی ئایاری ڕابردوو ده‌ركرد.

سه‌رچاوه‌: شارپرێس

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 15250

Your Comment

You are replying to: .
captcha