شەش لایەنی هەرێم پشتگیری خۆیان بۆ هەمواری یاسای هەڵبژاردن راگەیاند

به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- شەش لایەنی هەرێمی كوردستان پشتگیری خۆیان بۆ هەمواری یاسای هەڵبژاردنەكانی عێراق راگەیاند كە ئەنجومەنی نوێنەران هەمواری یاساكەی كرد.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، شەش لایەنەكە لە بزووتنەوەی گۆڕان‌ و یەكگرتووی ئیسلامی ‌و كۆمەڵی ئیسلامی ‌و هاوپەیمانی بۆ دیموكراسی ‌و دادپەروەری ‌و حیزبی شیوعی ‌و بزووتنەوەی ئیسلامی پێكهاتوون كە ئەمڕۆ پێنجشەممە لە بەیاننامەیێكدا پشتگیری خۆیان راگەیاندوووە.

لایەنەكان جگە لە پشتگیركردن بۆ هەمواری یاسای هەڵبژاردنەكانی عێراق ستایشی رۆڵی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراقیان كردوووە، بەوەی بەخێرایی هاتۆتە سەر هێڵ ‌و رێكاری پێویستی لەبارەی ئەنجامی هەڵبژاردن گرتۆتە بەر.

هەروەها لایەنەكان داوا لە دەسەڵاتی دادوەری ‌و جێبەجێ كردن دەكەن كە بەزوویی رێكاری پێویست بۆ ژماردنەوەی دەنگەكان بگرنە بەر، بۆ ئەوەی یاساكە وەک خۆی جێبەجێ بكرێت.

رۆژی 12ی ئایاری رابردوو هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق بەرێوەچوو، بەهۆی ئەوەی لایەنەكان لە ئەنجامی هەڵبژاردن گومانیان هەبوو، ئەنجومەنی نوێنەران یاسای هەڵبژاردنەكەی هەموار كردەوە، بۆ ئەوەی دەنگەكان بەدەست ئەژمار بكرێتەوە، كە ئێستا تەنیا بە شێوەی ئەلیكترۆنی دەنگەكان ژمێردراون‌ و گومانی "ساختەكاری" هەیە.

سه‌رچاوه‌: شارپرێس

کۆدی هه‌واڵنێر: 60104

News Code 15246

Your Comment

You are replying to: .
captcha