بهپێی ههواڵی کوردپرێس، شەش لایەنەكە لە بزووتنەوەی گۆڕان و یەكگرتووی ئیسلامی و كۆمەڵی ئیسلامی و هاوپەیمانی بۆ دیموكراسی و دادپەروەری و حیزبی شیوعی و بزووتنەوەی ئیسلامی پێكهاتوون كە ئەمڕۆ پێنجشەممە لە بەیاننامەیێكدا پشتگیری خۆیان راگەیاندوووە.
لایەنەكان جگە لە پشتگیركردن بۆ هەمواری یاسای هەڵبژاردنەكانی عێراق ستایشی رۆڵی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراقیان كردوووە، بەوەی بەخێرایی هاتۆتە سەر هێڵ و رێكاری پێویستی لەبارەی ئەنجامی هەڵبژاردن گرتۆتە بەر.
هەروەها لایەنەكان داوا لە دەسەڵاتی دادوەری و جێبەجێ كردن دەكەن كە بەزوویی رێكاری پێویست بۆ ژماردنەوەی دەنگەكان بگرنە بەر، بۆ ئەوەی یاساكە وەک خۆی جێبەجێ بكرێت.
رۆژی 12ی ئایاری رابردوو هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق بەرێوەچوو، بەهۆی ئەوەی لایەنەكان لە ئەنجامی هەڵبژاردن گومانیان هەبوو، ئەنجومەنی نوێنەران یاسای هەڵبژاردنەكەی هەموار كردەوە، بۆ ئەوەی دەنگەكان بەدەست ئەژمار بكرێتەوە، كە ئێستا تەنیا بە شێوەی ئەلیكترۆنی دەنگەكان ژمێردراون و گومانی "ساختەكاری" هەیە.
سهرچاوه: شارپرێس
کۆدی ههواڵنێر: 60104
Your Comment