بەپێی هەواڵی کوردپرێس وەزارەتی بەرگریی ئێران لە بەیاننامەکەیدا بڕیاری دۆناڵد ترەمپ بۆ گواستنەوەی باڵوێزخانەی ئەمریکا بۆ قودس بە هەڵەیکێ گەورە دەزانێت و ڕایدەگەیێنێت ئەو بڕیار کارتێکەر دەبێت لە شەڕ و مقاومەی زیاتری گەلی فەڵەستین و جیهان دژ بە ئیسراییل.
هەر لە بەیاننامەکەی وەزارەتی بەرگریی ئێراندا نووسراوە ئیسراییل زیاتر لە نیو سەدەیە فەڵەستینی داگیر کردووە و جەماوەری موسڵمانی فەڵەستین لە مقاومەی خۆیان پاشگەز نابنەوە.
لە بەیاننامەکەی وەزارەتی بەرگریی ئێراندا بڕیارەکەی دۆناڵد ترەمپ سەبارەت بە گواستنەوەی باڵوێزخانەی ئەمریکا بۆ قودس بە بڕیارێکی "گەمژانە" وەسف دەکات و دەنووسێت هەموو گەلانی موسڵمانی جیهان ئاگاداری پیلانی زایۆنییەکان بن.
بەیاننامەکەی وەزارەتی بەرگریی ئێران داوای لە هەموو موسڵمانانی ئێران و جیهان کردووە لە ڕۆژی جیهانیی قودسدا بێنە سەر شەقام و پشتگیری بکەن لە مقاومەی گەلی موسڵمانی فەڵەستین.
هەموو ساڵێک لە وڵاتی ئێران و زۆرینەی وڵاتانی مۆسڵمانی جیهان دوایین هەینی لە مانگی پیرۆزی ڕەمەزان موسڵمانان دێنە سەر شەقام و پشتیگریی خۆیان دەردەبڕن بۆ گەلی موسڵمانی فەڵەستین و سیاسەتی ئیسراییل سەرکۆنە دەکەن ئەوەش بەپێی بڕیارێکی ئایەتوڵڵا خومەینی بنیاتنەری کۆماری ئیسلامیی ئێران کە دوایین هەینیی مانگی پیرۆزی ڕەمەزانی بەناوی ڕۆژی جیهانیی قودسەوە ناساند.
Your Comment