به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، دوای ئه‌وه‌ی ئێواره‌ی دوێنێ چوارشه‌ممه 6ی حوزه‌یران ته‌قینه‌وه‌یێكی به‌هێز له ناوچه‌ی سه‌در ڕووی دا و 130 كه‌س بوونه قوربانی نووسینگه‌ی تایبه‌تی موقته‌دا سه‌در رێبه‌ری ره‌وتی سه‌در له به‌یاننامه‌یێكدا ڕایگه‌یاند: موقته‌دا سه‌در پرسه و سه‌ره‌خۆشی له دانیشتوووانی ناوچه‌ی سه‌در ده‌كات و به توندی ئیدانه‌ی ئه‌و ته‌قینه‌وه‌یه ده‌كات و داوایان لێده‌كات ئارام بن و دان به خۆیاندا بگرن.
به‌یاننامه‌كه‌ی موقته‌دا سه‌در داواش له هاووڵاتییان ده‌كات بوار نه‌درێته دوژمنان ده‌رفه‌ت بقۆزنه‌وه بۆ تێكدانی هه‌ر باش بوونێكی دۆخی ئه‌منی و سیاسیی عێراق.
هه‌روه‌ها سه‌در له به‌یاننامه‌كه‌دا داوای پێكهێنانی لیژنه‌یێک ده‌كات به مه‌به‌ستی زانینی هۆكاری ته‌قینه‌وه‌كه و ورده‌كارییه‌كانی و ده‌شبێ لیژنه‌كه له ماوه‌ی سێ رۆژی داهاتوودا راپۆرتێک پێشكه‌ش بكات.
سه‌رچاوه: Kurdistan TV
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment