به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، مه‌حموود محه‌مه‌د وته‌بێژی فه‌رمیی پارتی ڕای‌گه‌یاندوووه: "جارێكی دیكه پۆستی جێگری سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران به هیچ شێوه‌یێک نادرێته‌وه به بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان كه پێشتر ئه‌و پۆسته پشكی پارتی بوو به‌ڵام درا به گۆڕان".
نزار محه‌مه‌د ئه‌ندامی جڤاتی نیشتیمانی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان به SNNی ڕاگه‌یاند: "ئێمه تا ئێستا به هیچ شێوه‌یێک پێشنیازی دانیشتن و كۆبوونه‌وه‌مان له‌گه‌ڵ پارتی نه‌كردوووه و كارمان به‌وه نییه كه كۆبوونه‌وه له‌گه‌ڵ پارتی ئه‌نجام بده‌ین".
ناوبراو وتیشی: "پێشتریش پۆستی جێگری سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران به گۆڕان ئیستیحقاقی خۆی بوووه و خێری پێ نه‌كراوه، جگه له‌وه‌ش له ئێستادا هیچ پێشنیازێكی نوێ نه‌كراوه كه پارتی و گۆڕان له دوای هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران كۆبوونه‌وه ئه‌نجام بده‌ن بۆ قسه‌كردن له‌سه‌ر به‌شداری كردنی كورد له حكوومه‌تی داهاتووی عێراق".
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment