ئاڵدار خه‌لیل: ئاماده‌ین دانووستان له‌گه‌ڵ دیمه‌شقدا بكه‌ین

به‌شی سووریا- ئاڵدار خه‌لیل سه‌رۆكی بزووتنه‌وه‌ی كۆمه‌ڵگای دیموكراسی (ته‌ڤده‌م) ڕای‌گه‌یاند: حیزبه‌كه‌ی ئاماده‌یه‌ دانووستان له‌گه‌ڵ حكوومه‌تی سووریا بكات له‌باره‌ی ئاینده‌ی باکووری سوریا ‌و ئه‌و ناوچانه‌ی له‌ ژێر ده‌ستی هێزه‌كانی سووریای دیموكراتن.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، ئاڵدار خه‌لیل ده‌ڵێت: له‌ ناوخۆ‌ و له‌گه‌ڵ هاوپه‌یمانه‌كانیان له‌ گفتوگۆدان سه‌باره‌ت به‌ ناردنی وه‌فدێک به‌ مه‌به‌ستی هه‌ڵسه‌نگاندنی ڕه‌وشه‌كه‌ و ئاگاداربو‌ون له‌ هه‌ڵوێستی ڕه‌سمیی حكوومه‌تی سووریا به‌رامبه‌ر هه‌رێمێكی سه‌ربه‌خۆی كورد له ‌باكووری ئه‌و وڵاته‌.

سه‌رۆكی ته‌ڤده‌م ئاماژه به‌وه‌ش ده‌دا گفتوگۆكانیان له‌گه‌ڵ حكوومه‌تی سووریا له‌ ڕابردوو و به‌ چاودێریی ڕووسیا هیچ ئه‌نجامێكی نه‌بوووه‌.

شایانی باسه‌؛ ئاماده‌یی ته‌ڤده‌م بۆ دانووستان له‌گه‌ڵ حكوومه‌تی دیمه‌شق دوای ئه‌وه‌ دێت ئه‌مریكا و تورکیا له‌سه‌ر نه‌خشه‌ڕێگایێک له‌باره‌ی مه‌نبه‌جه‌وه‌ ڕێككه‌وتن.

سه‌رچاوه‌: KNN

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 15232

Your Comment

You are replying to: .
captcha