هێزه‌کانی ئه‌مریکا له‌ مه‌نبه‌ج ده‌مێننه‌وه‌

به‌شی جیهان- سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی ئه‌مریكا و توركیا له‌سه‌ر نه‌خشه‌رێگایێک بۆ پرسی مه‌نبه‌ج رێككه‌وتوون به‌ڵام فه‌رمانده‌ی هێزه‌کانی ئه‌نجومه‌نی سه‌ربازیی مه‌نبه‌ج ڕای‌ده‌گه‌یێنێت به‌رپرسانی واشنتۆن به‌ڵێنیان داوه‌ كه‌ هێزه‌كانیان له‌و شاره‌ ده‌مێنێته‌وه‌.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، محه‌مه‌د مسته‌فا فه‌رمانده‌ی هێزه‌كانی ئه‌نجومه‌نی سه‌ربازیی مه‌نبه‌ج ڕای‌گه‌یاند كه‌ به‌ڵێنیان پێدراوه‌ هێزه‌كانی ئه‌مریكا له ‌ناوچه‌كه‌ ده‌مێننه‌وه‌ و ناكشێنه‌وه‌.

محه‌مه‌د مسته‌فا ڕاشی‌گه‌یاند: ئه‌و به‌ڵێنه‌ له‌لایه‌ن فه‌رمانده‌كانی ئه‌مریكا پێیان دراوه ‌و جه‌ختیان كردوووه‌ته‌وه‌ هیچ ڕێككه‌وتنێک كاریگه‌ری له‌سه‌ر بڕیاره‌كه‌یان نابێته‌وه‌.

له ‌چه‌ند ڕۆژی ڕابردوودا ئه‌مریکا و توركیا له‌سه‌ر نه‌خشه‌رێگایێک له‌باره‌ی مه‌نبه‌ج رێككه‌وتن كه‌ به‌پێی ڕێككه‌وتنه‌كه‌ یه‌كینه‌كانی پاراستنی گه‌ل (یه‌په‌گه)‌ له‌ شاره‌كه‌ بكشێنه‌وه كه‌ ئه‌نقه‌ره‌ به ‌بوونیان رازی نییه‌ و هه‌ر له‌وباره‌وه‌ ئه‌و به‌رپرسه‌ی ئه‌نجومه‌نی سه‌ربازیی مه‌نبه‌ج ئه‌وه‌ی ڕاگه‌یاندوووه‌ كه‌ ئه‌وان له‌باره‌ی نه‌خشه‌رێگاكه‌ زانیارییان نییه ‌و بڕیاره‌ به‌م نزیكانه‌ كۆبوونه‌وه‌ بكه‌ن و ڕوونكردنه‌وه‌یان له‌باره‌ی نه‌خشه‌ڕێگاكه‌ پێبدرێت.

محه‌مه‌د مسته‌فا باسی له‌وه‌ش كردوووه‌ هێزه‌كانی ئه‌مریكا و فه‌ڕه‌نسا له ‌مه‌نبه‌ج ماونه‌ته‌وه‌ و ته‌نانه‌ت ئه‌و هێزانه‌ له‌ هێڵی پێشه‌وه‌ی به‌ره‌كانی جه‌نگن له ‌مه‌نبه‌ج.

سه‌رچاوه‌: شارپرێس

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 15230

Your Comment

You are replying to: .
captcha