به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، شه‌رڤان ده‌روێش گوته‌بێژی ئه‌نجومه‌نی سه‌ربازیی مه‌نبه‌جی سه‌ر به هێزه‌كانی سووریای دیموكرات به ئاژانسى ڕۆیتێرزی ڕاگه‌یاند که هێزه‌كانیان هه‌بوونی هێزى توركیا له مه‌نبه‌ج ره‌ت ده‌که‌نه‌وه.
ناوبراو وتیشى: "ئه‌وان چاوه‌ڕوانی روونكردنه‌وه‌ی هاوپه‌یمانیی نێوده‌وڵه‌تی و ئه‌مه‌ریكا ده‌كه‌ن له‌باره‌ی ورده‌كاریی ڕێككه‌وتنى نێوان واشنتۆن و ئه‌نقه‌ره سه‌باره‌ت به مه‌نبه‌ج.
شایانی باسه؛ ڕۆژى دووشه‌ممه‌ی ڕابردوو ئه‌مه‌ریكا و توركیا له‌سه‌ر جێبه‌جێ كردنی نه‌خشه‌ڕێگایێک سه‌باره‌ت به شاری مه‌نبه‌ج ڕێككه‌وتن و جه‌ختیان له‌سه‌ر پابه‌ندیی دوو لایه‌نه بۆ جێبه‌جێ كردنی كرده‌وه و ئه‌وه‌ش له دوای كۆبوونه‌وه‌ی نێوان وه‌زیرانی ده‌ره‌وه‌ی هه‌ر دوو وڵات هات له واشنتۆن.
سه‌رچاوه: Kurdistan TV
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment