کاندیدێکی هه‌ده‌په‌ ده‌ستبه‌سه‌ر کرا

به‌شی تورکیا- پۆلیسی تورکیا، سێما ئوچار، کاندیدی هه‌ده‌په‌ بۆ هه‌ڵبژاردنه‌کانی تورکیا و دوو که‌سی دیکه‌ی ده‌ستبه‌سه‌ر کرد که‌ به‌شداری خۆپیشاندانێک بوون.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، ڕۆژی چوارشه‌ممه‌ 6ی حوزه‌یران یه‌کێتیی کۆنفیدراسیۆنی کارمه‌ندانی که‌رتی گشتیی تورکیا له‌ دژی ده‌ستگیرکردنی دوو کارمه‌ند گردبوونه‌وه‌یێکی ناڕه‌زایییان ئه‌نجام دا و له ‌لایه‌ن پۆلیسه‌وه‌ چوار ده‌وریان گیرا و پاشان سێما ئوچار، کاندیدی پارتی دیموکراتی گه‌لان (هه‌ده‌په‌) بۆ هه‌ڵبژاردنه‌کانی تورکیا و دوو به‌شداربووی دیکه‌ی خۆپیشاندانه‌که‌یان ده‌ستبه‌سه‌ر کرد.

پۆلیس به‌ خۆپیشانده‌رانی وتوووه: ‌"گردبوونه‌وه‌که‌ نایاسایییه‌" به‌ڵام خۆپیشانده‌ران به‌ دروشمی "کاره‌کانمان ده‌وێته‌وه‌" هاواریان ده‌کرد و به‌رده‌وام بوون له‌ خۆپیشاندان.

پۆلیس ده‌ڵێت: "به‌هۆی ده‌مه‌قاڵێوه‌ له‌گه‌ڵ پۆلیس" سێما ئوچار و دوو ئه‌ندامی یه‌کێتیی فیدراسیۆنی کارمه‌ندانیان ده‌ستبه‌سه‌ر کردوووه‌.

سه‌رچاوه‌: خه‌ندان

کۆدی هه‌واڵنێر: 60104

News Code 15218

Your Comment

You are replying to: .
captcha