بەپێی هەواڵی کوردپرێس، هیزەر ناوێرت رایگەیاند: "ئەمریکا و تورکیا لە ئەنجامی ئەم کۆبوونەوانەدا گەیشتنە رێککەوتنێک لە پێناو دەستەبەرکردنی سەقامگیریی لە منبج و ئیدارەدانی منبج لە لایەن منبجییەکانەوە".
ناوێرت جەختی لەوە کردەوە کە یەپەگە بۆ خۆرهەڵاتی رووباری فورات دەکشێتەوە و گوتی: "بەپێی ئەوەی لە رێککەوتنەکەدا هاتووە، ئەم کارە ئەنجام دەدەن".
هاوکات هیزەر جەختی لەو هەنگاوانە کردەوە کە سەبارەت بە منبج دەهاوێژرێن و ئاماژەی بەوە کرد کە "دوای ئەوەی کە مەرجەکان دەستەبەر کران، دەست بە قۆناغی دواتر دەکرێت".
کۆدی هەواڵنێر: 60113
Your Comment