کوردپرێس:
بینالی یەڵدرم لەمیانی لێدوانێكی راشیگەیاند، كە جگە لەو ژمارە سەربازەی لەهەرێمی كوردستان هەیە، كار بۆ ئەوە دەكەن، ژمارەكە زیاتر بكەن، بەبێ ئەوەی روونكردنەوەی زیاتر لەو بارەوە بدات.
سەرۆك وەزیرانی توركیا لە بارەی ئامانجی بوونی سوپای وڵاتەكەی لەخاكی هەرێمی كوردستان رایگەیاندووە، سوپاكەی بۆ رووبەڕووبوونەوەی چەند گروپێكی چەكداری و پاراستنی سنوورەكان لەهەرێمی كوردستان جێگیر كراون.
ئەمە لەكاتێكدایە، ماوەیێكە سوپای توركیا دەستی بە لەشكركێشی بۆ سەر خاكی هەرێمی كوردستان كردووە، ئەوەش بە بیانووی بوونی گەریلاكانی پارتی كرێكارانی كوردستان پەكەكە.
کۆدی هەواڵنێر: 60101
Your Comment