ئەنقەرە لە ساڵی پێشەوە عەبادیی ئاگاداری گلدانەوەی ئاوی دیجلە کردبووەوە

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- باڵیۆزی توركیا له‌ عێراق، ڕه‌تی كرده‌وه‌ ڕێككه‌وتنیان له‌گه‌ڵ حكوومه‌تى عێراقدا له‌سه‌ر زیادكردنى به‌ردانه‌وه‌ى ئاوى ڕووبارى فورات، كردبێت.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، پێشتر به‌رپرسانى عێراق بڵاویان كرده‌وه‌، كه‌ له‌گه‌ڵ حكوومه‌تى توركیا ڕێككه‌وتوون، ڕێژه‌ى 75%ى ئاو بۆ عێراق به‌ردباته‌وه‌ و ته‌نها 25%ى له‌ به‌نداوى ئه‌لیسو، گل بدرێته‌وه‌.

فاتح یه‌ڵدز، باڵیۆزی ئه‌نقه‌ره‌ له‌ به‌غدا، له‌ كۆنگره‌یێكی ڕۆژنامه‌وانیدا ڕای گه‌یاند: "به‌رپرسانى توركیا ماوه‌یێكی زۆر به‌ر له‌ ئێستا له‌سه‌ر بڕى گلدانه‌وه‌ى ئاو له‌ به‌نداوى ئه‌لیسۆ ڕێككه‌وتوون".

ناوبراو ڕه‌تیشی كرده‌وه‌، كه‌ ڕێككه‌وتنیان له‌سه‌ر زیادكردنى به‌ردانه‌وه‌ى ئاوى ڕووباره‌كه‌ له‌گه‌ڵ لایه‌نی عێراقیدا كردبێت.

ماوه‌ى چه‌ند ڕۆژێكه‌ ناوه‌نده‌ سیاسیی و حكوومییه‌كان و چالاكوانانیش نیگه‌رانى به‌رامبه‌ر گلدانه‌وه‌ى ئاو له‌ لایه‌ن توركیاوه‌ ده‌رده‌بڕن و داوا ده‌كرێت، بایكۆتى هه‌نارده‌كانى توركیا له‌ بازاڕه‌كان بكه‌ن و باڵیۆزی ئه‌و ولاته‌ش ده‌ر بكرێت.

کۆدی هەواڵنێر: 60113

News Code 15196

Your Comment

You are replying to: .
captcha